مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی کۆمپیوتەر (حاسیبات) پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی کۆمپیوتەر (حاسیبات) دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کارگەی پڕکردنەوەی بتڵی ئاگر کوژێنەوە پێدانی مۆڵەتی کارە بە کارگەی تایبەتمەند لە بواری پڕکردنەوەی بتڵی ئاگرکوژێنەوە لە هەرێمی کوردستان.
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ماسی دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە بە پێى ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢١ وەزارەتى کشتوکاڵ پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی دروستکردنى وەربگرێت پێش دروستکردنى.
پێدانی مۆڵەتی کار بە نووسینگەی ڕاوێژکاری بۆ نەخشەسازی لە بواری بەرگری شارستانی پێدانی مۆڵەتی کارە بە نووسینگەی تایبەت بە ڕاوێژکاری نەخشەسازی لە بواری سەلامەتی گشتی (السلامة العامة) و بەرگری شارستانی (الدفاع المدني) لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی چایخانە پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بۆ ئەو چایخانانەی، کە ڕووبەریان بچووکە و شوێنی جوگرافیایان کەوتووەتە ناوچە میلییەکان و نرخیان هەرزانە، ئەم مۆڵەتە پێویستە ساڵانە نوێبکرێتەوە.
مۆڵەتی پیشەی چاککەرەوەی تەلەفزیۆن پێدانی مۆڵەتی کارکردنە بەو پیشەوەرانەی، کە کاری چاککردنەوەی تەلەفزیۆن دەکەن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگە ناحکومییەکان بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشەیی بۆ چاککردنەوەی (کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکی) بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی، کە کاریان چاککردنەوەی سەرجەم کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر، کە پێویستی بە چاککردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکاڵی و پیشەسازی)٠
پێدانی مۆڵەتی هاوردنی ماددە (Non-Sterile)ەکان پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی ماددە (Non-Sterile)ـەکان بۆ کارگە ناوخۆیی و کۆمپانیاکان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەی دەکەن.
پێدانی مۆڵەتی کار بە کۆمپانیای هاوردەکردنی کەلوپەل و پێداویستی بەرگری شارستانی پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەلوپەل و پێداویستیی بەرگری شارستانی لە هەرێمی کوردستان.