حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاریی تەواو وەربگرە سەبارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشیان دەکات.
688
خزمەت

مۆڵەت و ڕێگاپێدان

ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
پێدانی مۆڵه‌تی به‌ مووچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران، یان پێدانی بڕێک پاره‌ی مانگانه‌ به‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ فه‌رمانبه‌ر نین و سه‌رپه‌رشتی كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام ده‌كات.
ئەوەی یه‌ک (١) كه‌مئه‌ندام به‌خێو ده‌كات (١٤٠) سەد و چل هه‌زار دیناری پێده‌درێت، ئه‌وه‌ی دوو (٢) كه‌مئه‌ندام به‌خێو ده‌كات (٢١٠) دوو سەد و دە هه‌زار دیناری پێده‌درێت.
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
كۆمپانیای ده‌ستی کاری خۆماڵی نووسینگه‌یه‌كی به‌كارخستنی كرێكاری خۆماڵییه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بێت وه‌ک (كۆمپانیا، ڕێكخراو، سەنتە‌ره‌كانی ڕاهێنانی پیشه‌یی له‌ كه‌رتی تایبه‌ت).
هەر هاووڵایەک یان دانیشتوویەکی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنی یاسایی تەواو کردبێت، مافی دەرهێنانی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی لەم پۆلە هەیە، ئەم مۆڵەتە دوو جۆری هەیە ( B گێر تۆماتیک، گێر ئاسایی - BE)
ڕێکارەکانی تەواوکردنی دامەزراندنی کارگەیە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێنراوە.