پێناسە
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ کارگەکانی خواردن و خواردنەوە، پاککەرەوەکان و کەلوپەلی جوانکاری، کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک / بەشی کارگەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر / بەشی چاودێری تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی / بەشی چاودێری تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین / بەشی چاودێری تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک / بەشی چاودێری تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان / بەشی چاودێری تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە / بەشی چاودێری تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی کۆیە / بەشی چاودێری تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لە لایەن پارێزەر ئەنجام بدرێت.
مۆڵەتی تەندروستی کارکردن.
نوسراوی تۆمارکردنی هێمای بازرگانی لە بەشی هێماکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە کاتی زیادکردنی هەر لۆگۆیەک.
کارتی تەندروستی کرێکارەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی خاوەن کارگە.
نوسراوی لاری نەبوونی باجی دەرامەت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٧) حەوت بۆ (١٤) چواردە ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧)ی تەندروستی گشتی، بڕی:
- (١٥،٠٠٠) پانزە هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەت.
- (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی کارتی تەندروستی کرێکاران.
- (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار بۆ پشکنین.
- (٢،٠٠٠) دوو هەزار دینار بۆ دووبارەکردنەوەی کەشف. ئەگەر پێویست بوو.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات بە پێی سنوری جوگرافی.
بەشی چاودێری تەندروستی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانیکردنی هۆبەی کارگەکان، بە مەبەستی پشکنین.
هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەت.
بەشی چاودێری تەندروستی، هۆبەی مۆڵەت، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانیکردنی بەشی چاودێری تەندروستی، هۆبەی مۆڵەت لە ڕۆژی دواتر، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتە نوێکراوەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-01
دوا دەستکاری19-07-2022

Add new comment