دەرهێنانی کارتی تەندروستی کرێکاران

پێناسە
پێدانی کارتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی لە شوێنە گشتییەکان کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستییان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی / بەشی چاودێریی تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران / نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەڕین / بەشی چاودێریی تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستیی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک / بەشی چاودێریی تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان / بەشی چاودێریی تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە / بەشی چاودێریی تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە / بەشی چاودێریی تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکان
مۆڵەتی تەندروستی شوێنی کارکردن.
بۆ کرێکاری بیانی:
مۆڵەتی کارکردن لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.
دوو (٢) وێنەی کەسی.
بۆ بیانییان:
کارتی نشینگە.
پاسپۆرت.
وێنەیەک لە هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ حەفت (٧) ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧)ی تەندروستیی گشتی، بڕی:
- (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینار ڕسوماتی دەرهێنانی کارتی تەندروستییە.
- بۆ شوێنە میللییەکان، پشکنینی پاراسایید، بۆ کرێکاری بیانی و عێراقی (٣,٠٠٠) سێ هەزار دینارە.

بە پێی ڕێنمایی ژمارە () بڕی:
- (١٥,٥٠٠) پازدە هەزار و پێنج سەد دینار وەردەگیرێت لە کرێکاری عێراقی، بۆ پشکنین لە تاقیگەی ڤایرۆسی.
- (٢١,٥٠٠) بیست و یەک هەزار و پێنج سەد دینار وەردەگیرێت بۆ کرێکاری عێراقی کە لە شوێنێکی گەشتیاری کار بکات، بۆ پشکنین لە تاقیگەی ڤایرۆسی.
- (٣٢,٠٠٠) سی و دوو هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ کرێکاری بیانی، بۆ پشکنین لە تاقیگەی ڤایرۆسی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی لە پارێزگاکان دەکات.
بەشی چاودێری تەندروستی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
هۆبەی ژمێریاری، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پێدانی کارت.
هۆبەی ناردن، بە مەبەستی ناردنی خزمەتخواز بۆ تاقیگەکان بە گوێرەی پیشەکەی، بە مەبەستی پشکنین.
ژووری ژمێریاری، بۆ لێ وەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
هۆبەی تاقیگە، بە مەبەستی لێ وەرگرتنی خوێن و دیاریکردنی کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی.
سەردانیکردنەوەی بەشی چاودێری تەندروستی، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین و هامشکردنی.
ژووری کارتی تەندروستی، بە مەبەستی وەرگرتنی کارتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-04
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.