پەسەندکردنی بڕوانامەی مەساج و تاتۆ پەسەندکردنی بڕوانامەی ئەو کەسانەیە کە لە سەنتەری سپا، شوێنەکانی مەساج و تاتۆ کاردەکەن.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی شوێنی خزمەتگوزاری گشتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی و سینەما و گەرماو) و نوێکردنەوەی مۆڵەتەکە بە شێوەی ساڵانەیە.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.
دەرهێنانی کارتی تەندروستی کرێکاران پێدانی کارتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو کرێکارانەی لە شوێنە گشتییەکان کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستییان.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی، کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).