پێناسە
پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی لەشجوانی، سینەما، گەرماو و کارگەکان).
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک / هۆبەی چاودێری تەندروستی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی-بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی-بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى تەندروستى و خۆراک-هۆبەی چاودێری تەندروستی

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر / بەشی چاودێری تەندروستی
هەولێر / گەڕەکی کوێستان / تەنیشت نەخۆشخانەی لە دایکبوون
ئیمەیڵ:- bgt.hawler@gmail.com
0662536379
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی / بەشی چاودێری تەندروستی
سلێمانی / سەرەتای سابوونەکەران نزیک مزگەوتی سەلیم بەگ
ئیمەیڵ:- bgt.sulaimani@gmail.com
0533200045
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین / بەشی چاودێری تەندروستی
ڕاپەڕین / پشت کتێبخانەی گشتی / تەنیشت بنکەی تەندروستی ڕاپەڕین
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
0538643888
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک / بەشی چاودێری تەندروستی
دهۆک / گرێ باسێ / شەقامی گشتی / بەرامبەر سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- bgt.duhok@gmail.com
07504579946
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان / بەشی چاودێری تەندروستی
گەرمیان / گەڕەکی فەرمانبەران / تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام
ئیمەیڵ:- bgt.garmian@gmail.com
07701912450
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە / بەشی چاودێری تەندروستی
هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی / تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە / بەرامبەر مەکۆی گۆڕان
ئیمەیڵ:- bgt.sharazwr@gmail.com
0538850440
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی کۆیە / بەشی چاودێری تەندروستی
کۆیە / ڕێگای هەیبەت سوڵتان / بەرامبەر دادگای کۆیە
ئیمەیڵ:- bgt.koya@gmail.com
07508585901
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لە لایەن پارێزەر ئەنجام بدرێت.
پێویستە ئەستۆپاکی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە ئەستۆپاکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەبێت.
هێنانی ڕەزامەندی ( قائيم قامیەت) یان گەشتوگوزار.
پێویستە ڕەزامەندی بەرگری شارستانی هەبێت.
هێنانی نوسراوی ناوی بازرگانی لە ژوورەکانی بازرگانی.
پولی دارایی.
بۆ خاوەن کاری بیانی پێویستە مۆڵەتی کارکردن لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت.

ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە.

(٢) دوو وێنەی کەسی.
بۆ هاووڵاتی بیانی:
کارتی نشینگە.
پاسپۆرت.
وێنەیەکی کۆپی بۆ هەر بەڵگەنامەیەک.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٨٤٥٧) ی تەندروستی گشتی، بڕی:
- (٥،٠٠٠) پێنج هەزار دینار، کرێی دەرخستە.
- (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار بۆ پێدانی مۆڵەت.
- (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار بۆ پێدانی مۆڵەت بە کارگە و شوێنە گەشتیارییەکان.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات بە پێی سنوری جوگرافی.
سەردانی بەشی چاودێری تەندروستی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.

سەردانی ژووری پشکنین دەکات، بە مەبەستی پشکنینی شوێنەکە.
هاوڵاتی لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە لە کاتی سەردانیکردن بۆ پشکنینی شوێنی کار.
سەردانیکردنەوەی هۆبەی مۆڵەت، بە مەبەستی وردبینیکردنی مۆڵەت.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەتەکە و کۆتایی هاتنی مامەڵەکە.
سەردانی بەشی کارگێڕی دەکات، بە مەبەستی مۆرکردنی مۆڵەت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-07
دوا دەستکاری27-08-2023

Add new comment