پێناسە
پێدان و نوێکردنەوەی ناوی بازرگانییە بۆ شوێنکارە بازرگانییەکان.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناوی بازرگانی پیشەوەر
کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (١٢:٠٠) نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتی ناوی بازرگانی پیشەوەر / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
مەرجەکان
بۆ تۆمارکردن فۆرمی داواکردن پڕ بکاتەوە، بۆ نوێکردنەوە فۆرمی دوبارە پڕ دەکاتەوە. (هاوپێچکراوە)
ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی (١) یەک ساڵە و دوای ئەم ماوەیە بەسەردەچێت و پێویستە نوێ بکرێتەوە.
تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵی تەواو کردبێت تەنها بۆ عقارات پێویستە سەروی (٢٤) بیست و چوار ساڵی بێت.
بریکارنامە، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجام بدرێت.
پێویستە بارەگای هەبێت و ناونیشانی دیار بێت.
پێویستە لە تۆمارکردنی ناوی بازرگانی پیشەوەر لە سیستەم ئەم مەرجانەی هەبێت:
سەردانی بانکی حکومی دیاریکراو بکات بۆ دروستکردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا.
پێویستە ئیمەیلی کارای هەبێت.
لە دوای تۆمارکردنی ناوی بازرگانی پیشەوەر لە سیستەم ئەگەر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوی بازرگانی نەکات دوای (٦) مانگ ناوەکەی هەڵدەوەشێتەوە، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١٥) ساڵی ٢٠٢٢ ماددەی (١٢). (هاوپێچکراوە)
بۆ هاوڵاتی بیانی پێویستە کارتی نشینگە و پاسپۆرتی هەبێت.
پێویستە لە نووسینی تابلۆی شوێنی ناوی بازرگانی ئەم مەرجانەی هەبێت:
ناوی بازرگانی و پیشەکە بە زمانی کوردی لە لای ڕاستی تابلۆکە یان لە بەشی سەرەوەی بنوسرێت.
دەکرێت زمانێکیتر بەکاربهێندرێت لە پاڵ نووسینی تابلۆکە بە زمانی کوردی بە مەرجێک شوێنی نووسینی زمانی دووەم لە خوار شوێنی نووسینە کوردییەکە بێت یان لە لای چەپی تابلۆکە بێت.
قەبارەی فۆنتی زمانی دووەم نابێت لە قەبارەی فۆنتە کوردییەکە گەورەتربێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
گرێبەستی بە کرێگرتنی شوێن (ڕەسەن و کۆپی).
کارتی زانیاری.
کارتی نیشتیمانی.
بۆ بیانی (کارتی نشینگە و پاسپۆرت).
ماوەی پێویست
وەڵامی ئیمەیڵ و بڕوانامەی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی (٢٤) بیست و چوار کاتژمێری کارکردن، بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکان (٢٠) بیست خولەک.
تێچوو
بە پێی ڕێنمایی ژمارە (١٥) ساڵی ٢٠٢٢:
بۆ تۆمارکردنی ناوی بازرگانی پیشەوەر :
- بڕی (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پینج هەزار دینار کۆی گشتی ناوی بازرگانی.
- بڕی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار وردبینی.
- بڕی (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی.
بۆ نوێکردنەوەی ناوی بازرگانی پیشەوەر:
- بڕی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
بۆ تۆمارکردنی ناوی بازرگانی پیشەوەر :
- بڕی (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پینج هەزار دینار کۆی گشتی ناوی بازرگانی.
- بڕی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار وردبینی.
- بڕی (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی.
بۆ نوێکردنەوەی ناوی بازرگانی پیشەوەر:
- بڕی (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلەکترۆنییەوە (پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان، ناوی بازرگانی و کۆمپانیا و پیشەکان) گشت بەڵگەنامەکان پێشکەش دەکەیت و چاوەڕێ دەکەیت تا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێیتەوە کە سەردانی فەرمانگە بکەیت، بە مەبەستی بردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بۆ پشتڕاستکردنەوە.
لە فەرمانگە گشت بەڵگەنامەکان کە لە سیستەم داندراوە بەراورد دەکرێت لەگەڵ وێنە ڕەسەنەکان و پاشان ڕسوماتت لێوەردەگیرێت و وێنەیەکی ڕەسەن لە بڕوانامەی تۆمارکردنی ناوە بازرگانییەکەت وەردەگریت.
خزمەتخواز دوای وەرگرتنی بڕوانامەی ناوی بازرگانی پێویستە سەردانی لایەنی پەیوەندیدار بە پێی جۆری چالاکی بکات، بە مەبەستی مۆڵەتی دەستبەکاربوون.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
ڕێنمایی ژمارە (١٥) ساڵی ٢٠٢٢
فایل
ڕێنمایی ژمارە (١٥) ساڵی ٢٠٢٢
(1.52 MB)
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-35
دوا دەستکاری24-09-2023
Feedback