پشکنینى چەک بریتییە لە پشکنینى چەک بۆ مەبەستی دەرهێنانى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک، و نوێکردنەوەى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک. هەروەها پشکنینى چەکى تاوانپێکراو لەسەر بڕیارى بەڕێز دادوەر یان سەرۆکى ئەنجومەنى لێکۆڵینەوە.
پشکنینى ڕێک و پێکی ڕووکاری قیڕ (Surface regularity) ئەم پشكنينە بۆ هەڵسەنگاندنى زۆرترين و كەمترين بەرزى و نزمى ڕێگاپێدراوە لە چينى ئەسفەلتى فەرش كراو بەگوێرەى ديزاينى پەسەندكراو.
پشکنینى ستراند (Seven Wire Steel Strand) دۆزينەوەى تواناى ڕاكێشان و كشانى ئەم مادەيەيە كە لە هەندێك لە پێکهاتە جياوازەكانى ستڕەكچەردا بەكاردێت بە مەبەستى پێدانى توانايەكى بەرز بە ستڕاكچەرەكە بەرامبەر بەو هێزانەى كە چاوەڕوان دەكرێت تووشى ببێت.
پشکنینی کەناڵی کۆنکرێتی ( Pre-cast Concrete Kerbs and Channels ) ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی توانای بەرگەگرتنی جۆرە جیاوازەکانی کربستۆنی کۆنکرێتی و کەناڵەکان .
پشکنینى فلەر ئەم مادەيە بەكاردەهێنرێت لە دروست كردنى هاوکێشەى ئەسفەلتى بۆ پرۆژەکانى دروست کردنى ڕێگاوبانەکان.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵهتی بریكاری دڵنیایی (وكیل التأمین) كهسی ئاسایی یان كۆمپانیا دهتوانێت مۆڵهتی بریكاری دڵنیایی وهربگرێت له ب.گشتی كاروباری دڵنیایی بۆ بریكاریهتی كردنی كۆمپانیاكانی دڵنیایی.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵهتی نێوهندكاری دڵنیایی (وسیط التأمین) كاری نێوهندكاری لهنێوان خوازیاری دڵنیایی و كۆمپانیای دڵنیایی دهبێت كه كهسی ئاسایی و كۆمپانیا دهتوانێت ئهم كاره ئهنجام بدات.
پێدانی ڕەزامەندی ژووری تیشک لە نەخۆشخانەکان پێدانی ڕەزامەندیی کارکردن بە بەشی تیشک، بۆ ئەو کەسانەی کار لەگەڵ ئامێرە تیشکدەرەکان دەکەن بە هەموو جۆرەکانیانەوە (ئێکسڕەی، سیتیسکان، مامۆگرافی، قەستەرە، ئۆپیجی)؛ هەروەها چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی لە بەشی تیشک کار دەکەن، بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپارێزی لە تیشک.
پێدانی ڕەزامەندی هاوردەکردنی ئامێر و گازەکانی HFC بریتییە لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی دۆستی ژینگەن بۆ ناو عێراق، بەپێی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا، پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریال و (هەمواری کیگالی)؛ پێویستە بۆ ئەم گازانە ڕەزامەندیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە وەربگیرێت، لەبەر ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕێککەوتننامەی ڤیەننا، پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریال و (هەمواری کیگالی).