پێناسە
كه‌سی ئاسایی یان كۆمپانیا ده‌توانێت مۆڵه‌تی بریكاری دڵنیایی وه‌ربگرێت له ب.گشتی كاروباری دڵنیایی بۆ بریكاریه‌تی كردنی كۆمپانیاكانی دڵنیایی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری دڵنیایی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری دڵنیایی
هه‌ولێر/گه‌ره‌كی زانیاری-نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی بانکی دێده‌وان
ئیمەیل bgc.insurance@yahoo.com
ئیمەیل bgc.insurance@yahoo.com
مەرجەکان
یه‌كه‌م : بۆ كه‌سی ئاسایی:-
به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی هه‌بێت.
شاره‌زایی هه‌بێت له‌بواری دڵنیایی.
خولی دڵنیایی بینیبێت كه له (15) پازده ڕۆژ كه‌متر نه‌بێت.
ته‌مه‌نی له (23) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
نابێت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی هیچ كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی بێت.
حوكمی (افلاس)ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرابێت.
پێشتر داواكاری بۆ مۆڵه‌تی ڕه‌ت نه‌كرابێته‌وه.
له‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا ده‌ربچێت كه ب.گشتی كاروباری دڵنیایی ئه‌نجامی ده‌دات.
دووه‌م: بۆ كۆمپانیا:-
پێویسته كۆمپانیا تۆماركرابێت له ب.گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.
پێویسته هه‌موو مه‌رجه‌كانی خاڵی یه‌كه‌م له به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا هه‌بن وه له هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كۆمپانیا كه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دووه‌م: بۆ كۆمپانیا بیانی:
سه‌ره‌ڕای خاڵه‌كانی پێشوو پێویسته كۆپیه‌كی پشتڕاستكراو له مۆڵه‌تی (كۆمپانیای دایك) هەبێت.
خاڵی (یه‌كه‌م – دووه‌م – سێ یه‌م) پێویستی به وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌یه له‌ڕێگای نووسراوی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری دڵنیایی.
بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە:
پێویسته (30) سی ڕۆژ پێش ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی كاركردن داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت.
كه‌شفی هه‌موو ئه‌و كارانه پێشكه‌ش بكات كه له ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامی داون.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
یه‌كه‌م: بۆ كه‌سی ئاسایی:
• پێشكه‌ش كردنی داواكاری كه ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێوه بلكێنێت.
• ناوی داواكار.
• ڕه‌گه‌زنامه و ناونیشان.
• دوو وێنه‌ی كه‌سی.
• كۆپی کارتی نیشتمانی.
• كۆپی بڕوانامه‌ی شاره‌زایی پشتڕاستكراو.
• دیاریكردنی ئه‌و جۆره دڵنیاییه‌ی ده‌یه‌وێ كاری له‌سه‌ر بكات.

دووه‌م: بۆ كۆمپانیا:
• پێویسته مه‌رجه‌كانی خاڵی یه‌كه‌م له به‌ڕێوه‌به‌را و كارمه‌ندانی كۆمپانیادا هه‌بێت.
• به‌یانێك كه شایسته‌بوون و شاره‌زایانی كۆمپانیا له ڕووی كارگێڕی و دارایی له‌خۆ بگرێت.
• كۆپیه‌كی پشتڕاستكراوی بڕوانامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا و گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا وه په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمپانیا.

سێ یه‌م: ئه‌گه‌ر داواكاری مۆڵه‌ت لقی كۆمپانیایه‌كی بیانی بێت:
• سه‌ره‌ڕای خاڵه‌كانی پێشوو پێویسته كۆپیه‌كی پشتڕاستكراو له مۆڵه‌تی (كۆمپانیای دایك) وه پاسپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كۆمپانیاكه پێشكه‌ش بكات.
• سه‌ره‌ڕای خاڵه‌كانی پێشوو پێویسته كۆپیه‌كی پشتڕاستكراو له مۆڵه‌تی (كۆمپانیای دایك) وه پاسپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كۆمپانیاكه پێشكه‌ش بكات.
ماوەی پێویست
یەک (١) مانگ بۆ سێ (٣) مانگ.
تێچوو
بڕی (250.000) دوو سه‌دو په‌نجا هه‌زار دیناری عێراقی، بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری مۆڵه‌ت به‌پێی ڕینمایی ژماره (1)ی ساڵی 2008.
بڕی (150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار عێراقی، بۆ پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌پێی ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2008 .
بڕی (150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار عێراقی، بۆ پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌پێی ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی 2008 .
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواكاری وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێشكه‌ش به ب.گشتی كاروباری دڵنیایی ده‌كات كه ئه‌م به‌ڵگه ناماه‌ی پێوه به‌ند ده‌كات.
پێشكه‌شكردنی داواکاری تۆمارکردن بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی.
سه‌ردانی بەشی هونه‌ری دەکات، بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ نوێکردنەوەی تۆمارکردنی کۆمپانیایی بواری دڵنیایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-37
بابەت
دوا دەستکاری
09-07-2025
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان