وەزارەتی دارایی و ئابووری

ئەو باجەیە، کە وەردەگیرێت لە خاوەن موڵک لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵاخانە یان دوکان، بە ڕێژەی (١٠%) لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە.
ئەو باجەیە، کە لە مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی و تایبەت وەردەگیرێت بە شێوەیەکی مانگانە بە ڕێژەی (٥%) بۆ ئەو کارمەندانەی مووچەکانیان لە سەروی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک میلیۆن دینارەوەیە.
هەموو خاوەن پیشە و چالاکییەکی بازرگانی و هەر سەرچاوەیەکی داهات، کە قازانجی ساڵانەی هەبێت باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن پیشە و کاری بازرگانی ساڵانە باجی خۆیان بدەن لە پوختەی ئەو قازانجەی بە دەستی دەهێنن.
بریتییە لەو باجەی، کە ساڵانە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کاراکان لە هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا تاک و سادەکانیشەوە، بە ڕێژەی چەسپاو، کە بڕەکەی (١٥%)یە لە کۆی پوختەی قازانج.
دروستکردنى چەکى بانکییە بۆ هاوڵاتیان، بە مەبەستى ڕاییکردنی ئەو مامەڵە فەرمییانەی لە بری پارەی کاش پێوستییانە لە دامودەزگاکانی حکومەت، وەک (چەکی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت).
ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٣) ژمارەییە، بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک لە کاتی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک، پێویستە بە بەهای تێچووی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامی دەدات دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکات، ئەمەش بە شێوەی دانانی پارەی کاش یاخود بارمتەکردنی (ڕەهنکردنی) موڵکە گوستراوە و نەگواستراوەکان (ئاسانکاری) دەبێت.
ئەو باجەیە، کە لە کاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتیی موڵک لە لایەنی فرۆشیارەوە وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی موڵکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.