گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردە بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەرێم گومرگکردنی کاڵا و کەلوپەلی هاوردە و هەناردەیە بۆ ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
پێدانی پێشینەی نیشتەجێکردن و گەڕاندنەوەی لە لایەن سودمەندانەوە پێدانی پێشینەی نیشتەجێکردنە بەو هاوڵاتیانەی، کە یەکەیەکی نیشتەجێبوون دەکڕن لە یەکێک لەو پڕۆژە نیشتەجێکردنانەی مۆڵەت پێدراون لە دەستەی وەبەرهێنان، ئەمەش بۆ هاوکاری کار ئاسانی هاوڵاتییانە تاوەکو ببنە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون.
وەرگرتنی باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆ ئەو باجەیە، کە لە مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی و تایبەت وەردەگیرێت بە شێوەیەکی مانگانە بە ڕێژەی (٥%) بۆ ئەو کارمەندانەی مووچەکانیان لە سەروی (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک میلیۆن دینارەوەیە.
وەرگرتنی باجی گواستنەوەی موڵکایەتی ئەو باجەیە، کە لە کاتی گواستنەوەی خاوەنداریەتیی موڵک لە لایەنی فرۆشیارەوە وەردەگیرێت بە گوێرەی نرخی موڵکەکە کە لە لایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە خەمڵاندنی بۆ دەکرێت.
وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە دەبێت، کە باجدەر خۆی پێشکەشی دەکات، هەر خۆشی بەرپرسیارێتیی ڕاستی و دروستیی زانیارییەکان دەگرێتە ئەستۆ. دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە تا پێنج (٥) ساڵ دەسەڵاتی دارایی بۆی هەیە وردبینی لە ڕاستی و دروستیی ڕاپۆرتی پێشکەشکراو بکات. ڕێژەی وەرگیرانی باجەکە (١٥%)یە لە کۆی قازانجی ساڵانەکەی.
وەرگرتنی باجی زەویی بەتاڵ ئەو باجەیە، کە لەسەر ئەو زەوییانەی کەوتوونەتە چوارچێوەی سنووری ئەمینداریەتی و شارەوانییەکان، لە مەڵبەندی پارێزگاکان و شارۆچکەکان و شارەدێیەکان، جا ئەگەر زەوییەکە خاوەندار بێت یان تەرخانکراو بێت یان سەر پشککراو بێت بە تۆمارکردنی خانووبەرە، یان درابێت بە زەوتکردن و دەست بەسەرداگرتن.
وەرگرتنی باجی خانووبەرە ئەو باجەیە، کە وەردەگیرێت لە خاوەن موڵک لە بەرامبەر بە کرێدانی خانوو یان شوقە یان باڵاخانە یان دوکان، بە ڕێژەی (١٠%) لە بەهای خەمڵێنراوی موڵکەکە.
وەرگرتنی باجی پیشە و کارە بازرگانییەکان هەموو خاوەن پیشە و چالاکییەکی بازرگانی و هەر سەرچاوەیەکی داهات، کە قازانجی ساڵانەی هەبێت باج دەیگرێتەوە، پێویستە خاوەن پیشە و کاری بازرگانی ساڵانە باجی خۆیان بدەن لە پوختەی ئەو قازانجەی بە دەستی دەهێنن.
بە کرێدان و فرۆشتن و تەرخانکردنی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم خزمەتە بە کرێدان و فرۆشتن و بانانە (مساطحە)ی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە بە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان، هەروەها تەرخانکردن و تۆمارکردنی زەوییە بۆ لایەنەکانی تری حکومەت.
داواکردنى هەژمارکردنى خزمەت هەژمارکردنى خزمەتە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى، کە بە بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران ڕاژەیان بۆ هەژمارکراوە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینی لێبڕینى خانەنشینیان لێ وەردەگیرێت و ڕاژەکانیان پەسەنددەکرێت.