پێناسە
ئەو باجەیە کە لە مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی و تایبەت وەردەگرێت بە شێوەیەکی مانگانە بە ڕێژەی (٪٥) بۆ ئەو کارمەندانەی مووچەکانیان لە سەروی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک میلیۆن دینارە.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى / فەرمانگەکانى باجی دەرامەت
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ١
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمەیڵ:- bbdaramat.hawler_1@yahoo.com
07504312662
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر ٢
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز / کۆمەڵگای باجەکان
ئیمەیڵ:- bjd.hawler2@gmail.com
07501993493
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆیە
کۆیە / کۆمەڵگای دارایی
ئیمەیڵ:- bd.koya@gmail.com
07503971943
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سۆران
سۆران/ کۆمەڵگای دارایی
ئیمەیڵ:- bajidaramatisoran@yahoo.com
07504670815
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى دهۆک
دهۆک / تاخی میدیا / شەقامی ئوسترالیا
ئیمەیڵ:- bajduhok@gmail.com
07504504526
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى زاخۆ
زاخۆ / نزیک باڵەخانەی نوێی دادگا
ئیمەیڵ:- bbdaramat.zakho@yahoo.com
07504334193
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ئاکری
ئاکرێ/ گەڕەکی (١١)ی ئەیلول/ نزیک کۆمەڵگای دارایی ئاکرێ
ئیمەیڵ:- taxakre@yahoo.com
07504117122
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ١
سلێمانی/ (٦٠م)/ گردە بڕاوەکە / پشت بەنزینخانەی بینایی
ئیمەیڵ:- bajedaramat_slemany_1@yahoo.com

07702133002
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى ٢
سلێمانی/ (٦٠م) / گردە بڕاوەکە / پشت بەنزیختنەی بینایی
ئیمێڵ/ bajedaramat.suly2@gmail.com
07501211866
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى گەرمیان
گەرمیان / ناو بازار / بەرامبەر باڵەخانەی بامۆک
ئیمەیڵ:- bajedaramategarmyan@gmail.com
07701363563
بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ڕاپەرین
ڕانیە/ شەقامی سەرکی / کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمەیڵ:- bajedaramat.raparen@hotmail.com

07701986045
تێبینەرایەتى باجى دەرامەتى چەمچەماڵ
چەمچەماڵ/ گەڕەکی ڕاپەڕین / بەرامبەر بانکی چەمچەماڵ
ئیمەیڵ:- tbd.chamchamal@gmail.com
07701585693
تێبینەرایەتى باجى دەرامەت و خانوبەرەى دەربەندیخان
دەربەندیخان/ کۆمەڵگای فەرمانگەکان
ئیمەیڵ:- tbdkh.darbandikhan@gmail.com
07701553558
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە کەسی باجدەر مووچەکەی لە سەرووی (١،٠٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بێت.
بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ڕاستەوخۆ لە ڕێگای گەنجینەکانەوە لێ بڕینەی باجەکە ئەنجام دەدرێت، بەڵام بۆ کارمەندانی کەرتی تایبەت پێویستە نوێنەری کۆمپانیا یاخود ڕێکخراوەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی تایبەتمەند بکەن، بۆ مەبەستی دانی باجی ئەو کارمەندانەی باجی لێ بڕینی ڕاستەوخۆ دەیانگرێتەوە.
(٢) دوو فۆرم کە ئامادەکراوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى باجەکان، پێویستە باجدەر پڕی بکاتەوە و پێشکەشی بکات، یەکێکیان بە شێوەى وەرزییە و ئەوى تریان بە شێوەى ساڵانەیە.
لە کاتی پێشکەش نەکردنی ڕاپۆرتەکان لە لایەن باجدەر لە ماوەی دیاریکراودا سزایەکی دەکەوێتە ئەستۆ بە بڕی (٧٥،٠٠٠) حەفتا و پێنج هەزار دینار و بڕی سوەکەشی (٪١.٥) مانگانەیە.
ئەو خزمەتە دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجامبدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.

ناسنامە و بەڵگەنامەکان
فۆرمی وەرزی و فۆرمی ساڵانە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣٠) سی خولەک بۆ (٦٠) شەست خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت دەکات.
سەردانی ژوورى کۆمپیوتەر، بە مەبەستی زانینى ژمارەی دۆسییەکەی.
سەردانی ژوورى دۆسییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنى دۆسیە.
سەردانی هۆبەى لێبڕینى ڕاستەوخۆ، بە مەبەستی پێشکەشکردنی فۆرمەکە.
سەردانی هۆبەی وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردنی فۆرمی پڕکراوە.
سەردانی ژوورى خەزنە، بە مەبەستی باجدان.
سەردانی ژووری دۆسییەکان، بە مەبەستی گەڕانەوەی دۆسییەکەی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-14
دوا دەستکاری23-08-2022

Add new comment