وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران

پێناسە
وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە دەبێت، کە باجدەر خۆی پێشکەشی دەکات، هەر خۆشی بەرپرسیارێتیی ڕاستی و دروستیی زانیارییەکان دەگرێتە ئەستۆ.
دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە تا پێنج (٥) ساڵ دەسەڵاتی دارایی بۆی هەیە وردبینی لە ڕاستی و دروستیی ڕاپۆرتی پێشکەشکراو بکات. ڕێژەی وەرگیرانی باجەکە (١٥%)یە لە کۆی قازانجی ساڵانەکەی.

زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی بەرێوەبەرایەتی و نوسینگەکانی گەورە باج دەران

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ
بەڕێوەبەرایەتیی گەورە باجدەران/ هەولێر
ناونیشان/ هەولێر/ شەقامی کەرکوک/ باڵاخانەی بانکی زانکۆ
ئیمەیڵ:- large.tax.d@gmail.com
07506003360-0662620135
نووسینگەی سلێمانی گەورە باجدەران
سلێمانی / شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود / پشت بەنزینخانەی بینایی / فەرعی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ٦٢٠
ئیمەیڵ:- largetaxes.slemani@gmail.com
07481013030
نووسینگەی دهۆکی گەورە باجدەران
دهۆک/ شندۆخا / جادەی بارزان / ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی کۆمپانیاکانی دهۆک
ئیمەیڵ:- gawrabaja.duhok@gmail.com
07504874252
مەرجەکان
کۆمپانیا پێویستە تۆمارکراو بێت لە بەڕێوەبەرایەتیی گەورە باجدەران.
پێویستە باجدەر ساڵانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی گەورە باجدەران بکات لە ماوەی یاسایی کە شەش (٦) مانگە، لە کاتی سەردانی نەکردن لە ماوەی یاسایی، سزا و سووی دواکەوتنیشی دەکەوێتە سەر، بەپێی ڕێنمایی ژمارەی (١٠)ی ساڵی ٢٠١٧ میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ سەرپێچیکەرانی باج.
پێشکەشکردنی ڕاپۆرت و بوودجەی ساڵانەی باجدەر، کە بوودجەکە ڕاستێندراو بێت لە سەندیکای ژمێریاران و وردبینان.
دەتوانرێت ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە ئەنجامبدرێت، کە بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر باجدەر بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا بێت، ئەوا کارتی نیشتمانی یان هەر بەڵگەنامەیەکی تری کەسی پێ بێت.
ئەگەر نوێنەری باجدەر فەرمانبەری کۆمپانیا بێت، پێویستە نووسراوی سەرپشککردنی (تخویل)ی پێ بێت.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک بۆ یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
- ڕێژەی وەرگیرانی باجەکە (١٥%)یە لە کۆی قازانجی ساڵانەکەی.
- جگە لە بڕی باجەکە هیچ بڕە پارەیەکی تر نادرێت لە کاتی داواکردنی خزمەتەکە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یان نووسینگەکانی گەورە باجدەران دەکات.
سەردانی بەشی خزمەتگوزاریی باجدەران دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی بانکی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی دانی باج.
دووبارە گەڕانەوەی بۆ بەشی خزمەتگوزاریی باجدەران، بە مەبەستی هێنانەوەی وێنەیەک لە (اشعار)ی پارەدانەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-13
دوا دەستکاری24-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.