پشکنینی هەموو جۆرەکانی چیمەنتۆ پشکنینی فیزیاوی و کیمیاوی بۆ دەکرێت تا کوالیتی ئەو چیمەنتۆیە بزاندرێت، بۆ دڵنیابوون لە شیاویی چیمەنتۆکە بۆ بەکارهێنان.
پشکنینی بلۆک بە هەموو جۆرەکانی بۆ زانینی پاڵەپەستۆ (هێزی بەرگری) و هەڵمژینی ئاو بە گوێرەی خەسڵەتی داواکراو.
پشکنینى چینی ئەسفەلتە (Stone matrix Asphalt AASHTO M325) Stone matrix Asphalt)) چینێکى ئەسفەلتە کە بە جۆرێک هاوکێشەى تێکەڵەکەى دیزاین دەکرێت کە بەرگەى قورسایى زۆرى هاتووچۆى ڕێگا بگرێت، کە پێکهاتووە لە ڕێژەێکى زۆرى چەگڵى درشت کە تێکەڵە لەگەڵ قیڕى شل و فیلەر و ئەلیاف، ئەم چینە بەوە دەناسرێت کە بەرگرى زۆرى هەیە بۆ لۆدى زۆر لەسەرى و هاتووچۆى قەڵاب بە بارەوە کە یارمەتى ڕێگاکە دەدات کە پارێزراو بێت لە دروست بوونى رەوەتان و داکەوتنى ڕێگاکە و وا دەکات تەمەنى ڕێگاکە درێژبێت لەوەى بۆى دیزاین کراوە، دیزاینى هاوکێشەى ئەم جۆرە تێکەڵەیە (SAM) بە پێى ( Super pave gratory) دەبێت بە پشت بەستن بە تێکەڵەکە و هەبوونى بۆشایى هەوایى VA و بۆشایى نێوان چەگڵەکان VMA وە ڕێژەى بەرکەوتەى بەردەکان لە نێوان خۆیاندا (Presence of stone-on-stone content)
پێدانی ڕەزامەندی ژووری تیشک لە نەخۆشخانەکان پێدانی ڕەزامەندی کارکردن بە بەشی تیشک ئەوانەی کە کاردەکەن لەگەڵ ئامێری تیشک بە هەموو جۆرەکانییەوە (ئیکس رەی، سیتی سکان، ماموغرافی، قەستەرە، opg) وە چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی کە لە بەشی تیشک کاردەکەن بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەل و پەلی خۆپارێزی لە تیشک.
پێدانی ڕەزامەندی هاوردەکردنی ئامێر و گازەکانی HFC بریتییە لە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی کە دۆستی ژینگەن بۆ ناوە عێراق بە پێی رێکەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی) کە ئەم گازانە پێویستە ڕەزامەندنی دەستەی پــــــاراستن و چاككردنی ژینگە وەربگێریت لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێککەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی).
لابردنی ئاسنی سیكرابی پیسبوو بە تیشك پشكنینی ئەو پارچە ئاسنانەی كە سیكراب بوون بەكاردەهێنرێت بۆ دروستكردنی ئاسن و شیش، پارچە پیس بووەكان بە تیشك جیادەكرێتەوە لە پارچە خاوێنەكان، بە مەبەستی پشكنینی پارچەی تیشكدەر وەكو كەل و پەلی پاشماوەكانی جەنگ، بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە كەرستەی تیشكدەر كە كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر تەندروستی.
مۆلەت و رێگەپێدان بۆ بەرهەمە کانزای و کیمیاوییەکان بەرهەمى نەوت و گاز و موادى کیمیاوى و هەموو ماددە پترو کیمیاویەکان بەگشتى و مۆلەت پێدان لە هەر بوارێک کە لە تایبەتمەندى وەزارەت دا.
پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی سامانی ماسی هەموو پڕۆژەکانی سامانی ماسی پێش دەستبەکاربوونی پێویستە مۆڵەتی دەستبەکاربوون وەربگرێت.
پێدانی مۆڵەتی هاوردن بە کۆمپانیای گۆشت و بەروبوومەکانی ئاژەڵ و شیرنەمەنی پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.