پێدانی ڕەزامەندی بە پڕۆژەکان بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر هەموو ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەكرێت (پڕۆژەی نیشتەجێبوون - پڕۆژەی تەندروستی - پڕۆژەی گەشتوگوزار - پڕۆژەی پیشەسازی - پڕۆژەی کشتوکاڵی - پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی تر وەک پاڵاوگە).
وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران وەرگرتنی باج لە گەورە باجدەران بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە دەبێت، کە باجدەر خۆی پێشکەشی دەکات، هەر خۆشی بەرپرسیارێتیی ڕاستی و دروستیی زانیارییەکان دەگرێتە ئەستۆ. دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە تا پێنج (٥) ساڵ دەسەڵاتی دارایی بۆی هەیە وردبینی لە ڕاستی و دروستیی ڕاپۆرتی پێشکەشکراو بکات. ڕێژەی وەرگیرانی باجەکە (١٥%)یە لە کۆی قازانجی ساڵانەکەی.
پێدانى پێشینەى گەشتوگوزار و گەڕاندنەوەی پیشینەکە لە لایەن سودمەندان بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان، پێشینەى گەشتوگوزار دەدرێتە ئەو پڕۆژە گەشتوگوزارییانەی لە دەستەى گشتیی گەشتوگوزارى هەرێم مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
پێدانی پێشینەی کشتوکاڵ بە جوتیاران و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سودمەندانەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، پێشینەی کشتوکاڵ دەدرێت بە جوتیاران بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.
پێدانی پێشینەی پیشەسازی و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سوودمەندانەوە پێدانی پێشینە بە پڕۆژە پیشەسازییەکان، بە مەبەستی بوژاندنەوە و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵهتی هاوردن پێدانی مۆڵهتە بۆ هاوردهکردنی گشت کهلوپهلێک له دهروازه سنوورییهکانی ههرێمی کوردستان.
پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتى بریکارنامەی بازرگانى بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
هاوبەشیکردنەوەی کارەبا بۆ پڕۆژە بازرگانییەکان پێدانی کارەبا بۆ پڕۆژە بازرگانییەکان و هاوبەشیکردنەوە و مافی بەدەستهێنان بۆ ئەوانەی خاوەن پڕۆژەی بازرگانین.
پێدانى مۆڵەتى بیناکردن بۆ دروستکردنى باڵاخانە و پێشانگا بریتییه له خزمهتگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن و دروستکردنى باڵاخانە.