پێناسە
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بریکارنامەی بازرگانی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / بەڕێوەبەرایەتی بریکارنامەی بازرگانی / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەنزینخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجام بدرێت.
بۆ هاوڵاتی ئاسایی:
خزمەتخواز تەمەنى لە (٢٥) بیست و پێنج ساڵ كەمتر نەبێت.
عێراقى بێت و لە عێراق نيشتەجێ بێت.
پێویستە ئەندام بێت لە ژوورى بازرگانى.
توانا داراییەکەی لە (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد مليۆن كەمتر نەبێت.
فەرمانبەری حکومی نەبێت.
نووسینگەیەکی بازرگانی هەبێت.
هەبوونی گرێبەست لە نێوان بريكار و بريكاردەر، بە مەرجێک ماوەكەى لە (٢) دوو ساڵ كەمتر نەبێت، ڕاستێندراو بێت لە کونسوڵگەری عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێن، نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان.
بۆ کۆمپانیا:
کۆمپانیا بێت و پێویستە تەواوى هاوبەشەكانی عێراقى بن.
چالاكى بريكارى بازرگانى هەبێت.
سەرمایەکەی لە (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد ملیۆن دینار کەمتر نەبێت.
هاوبەشەکان فەرمانبەری حکومی نەبن.
نوسینگە یان بارەگای کۆمپانیای هەبێت لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیا لە لیستی ڕەش نەبێت.
هەبوونی گرێبەست لە نێوان بريكار و بريكاردەر، بە مەرجێک ماوەكەى لە (٢) دوو ساڵ كەمتر نەبێت، ڕاستێندراو بێت لە کونسوڵگەری عێراق لە وڵاتی بەرهەمهێن، نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان.
مەرجی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بریکارنامەی بازرگانی، بۆ هاوڵاتی ئاسایی و کۆمپانیا:
ئەم مۆڵەتە بۆ ماوەی (٢) دوو ساڵە و دوای (٢) ساڵ پێویستە نوێ بکرێتەوە.
لە سەرەتا هەر ساڵێک لە ماوەی (٦٠) شەست ڕۆژ بریکارنامەی بازرگانی دەرخستەی عمولاتی حساباتی بە (٢) دوو وێنە وەرگیراو و وەرنەگیراو پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بکات.
پێویستە نوسراوی پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ کەسی ئاسایى:
ناسنامەی ژووری بازرگانى.
کارتی نیشتیمانی (یان ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی).
(٢) دوو وێنەی کەسیی بریکاری بازرگانی.
بەڵێننامەی دادنوسی.
تۆمارنامەی عمولاتی بریکارنامەی بازرگانی.
پشتگیری توانای دارایی بە بڕی (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد ملیۆن دینار.
گرێبەستی بریکارنامەی بازرگانی ڕاستێندراو.
بۆ کۆمپانیا:
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
بڕیاری ڕەزامەندی دامەزراندنی کۆمپانیا.
کۆنووسی کۆبوونەوەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
کۆنووسی دامەزراندنی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا.
(٢) دوو وێنەی کەسیی بەڕێوەبەری ڕێپێدراو یان خاوەن کۆمپانیا.
بەڵێننامەی گشت هاوبەشەکان.
بەڵێننامەی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراو.
تیانوسی تۆماری عمولاتی بریکارنامەی بازرگانی.
گرێبەستی بریکارنامەی بازرگانی ڕاستێندراو لە نێوان بریکار و بریکاردەر ماوەکەی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت.
پاکانەی ساڵانەی باجی دەرامەتی کۆمپانیاکان.
بەڵگەنامەی خاوەندارییەتی مولک یان گرێبەستی بەکرێدان ڕاستێندراوە، وە پشکنینی بەرەگای نوسینگە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٢) دوو ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێى یاسای بریکارنامەى بازرگانى ژمارە (٥١)ى ساڵى (٢٠٠٠)، بڕی:
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ ڕەسمى تۆمارکردنى بریکارنامەی بازرگانى.
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، بۆ کرێی وردبینى بەڵگەنامەکان و گرێبەستەکان.
(٢٥،٠٠٠) بیست و پێنچ هەزار دینار، بۆ پشکنینی بارەگا لە ناو شار.
(٥٠،٠٠٠) پەنچا هەزار دینار، بۆ پشکنینی بارەگا لە دەرەوەی شارەکان.
(٢٥،٠٠٠) بیست و پێنچ هەزار دینار، بۆ ڕەسمی پێدانی مۆڵەتی بریکارنامەی بازرگانی.
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی پشکنینی تۆمارنامەی عمولات.
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی داخستنی پەڕاوی عمولات.
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی ڕاستاندنی تۆمارنامەی عمولات.
(١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار، بۆ ڕەسمی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بریکارنامەی بازرگانی.

ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا هاوڵاتی پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی پارێزگاکای خۆی بکات، بە مەبەستی هێنانی پشتگیری. تەنها بۆ کۆمپانیاکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان دەکات.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرى گشتى، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانیکردنی ژوورى هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستى تۆمارکردنى ژمارەى وەرگرتە بۆ داواکارییەکە.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەرایەتى بریکارنامەی بازرگانى، بە مەبەستى وردبینىکردنى بەڵگەنامەکان.
سەردانیکردنی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات و تۆمارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەرایەتى بریکارى بازرگانى، بە مەبەستى دەرکردنی بڕیاری کارگێڕی و دەرکردنی بڕوانامەی مۆڵەتی کارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
سەردانیکردنی ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى، بە مەبەستى واژۆکردن لەسەر بڕیار و بڕوانامەی مۆڵەتی کارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
سەردانیکردنی ژوورى هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستى وەرگرتنی ژمارەى دەرچوو بۆ بڕیارەکە.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەرایەتى بریکارنامەی بازرگانى، بە مەبەستى پێدانی نووسراوی ڕەزامەندی تۆمارکردنی بریکارنامە.
سەردانیکردنی ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى، بە مەبەستى واژۆى کۆتایى.
سەردانیکردنی ژوورى هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستى وەرگرتنی ژمارەى دەرچوو بۆ نووسراوی ڕەزامەندی تۆمارکردنی بریکارنامەی بازرگانی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-04
دوا دەستکاری11-07-2023

Add new comment