پێناسە
هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک لە کاتی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک، پێویستە بە بەهای تێچووی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامی دەدات دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکات، ئەمەش بە شێوەی دانانی پارەی کاش یاخود بارمتەکردنی (ڕەهنکردنی) مولکە گوستراوە و نەگواستراوەکان (ئاسانکاری) دەبێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری / بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان / بانکەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ بانکە بازرگانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بانکی نەورۆز
هەولێر/ شەقامی نەورۆز/ گەڕەکی نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم/ تەنیشت کۆمەڵگای باجی دەرامەت
بانکی سەروەران
هەولێر/ شەقامی هەژار/ گەڕەکی زانیاری/ نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ پشت بانکی کوردستانی ئەهلی
بانکی دێدەوان
هەولێر/ شەقامی هەژار/ گەڕەکی زانیاری/نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر/ پشت بانکی کوردستانی ئەهلی
بانکی زاگرۆس
هەولێر/ شەقامی بارزانی نەمر/ گەڕەکی چۆلی/ نزیک منارەی چۆلی/ تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ/ نزیک مزگەوتی حاجی حسین/ لەسەر شەقامی (٣٠م)
بانکی چۆلی
هەولێر/ شەقامی بارزانی نەمر/ گەڕەکی چۆلی/ نزیک منارەی چۆلی/ تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ/ نزیک مزگەفتی حاجی حسین/ لەسەر شەقامی (٣٠م)
بانکی دوین
هەولێر/ شەقامی فارس باوە/ گەڕەکی سێتاقان/ نزیک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
بانکی منارە
هەولێر/ شەقامی هەڵەبجە/ تەنیشت پارکی شانەدەر
بانکی شیرین
هەولێر/ شەقامی گوڵان (٤٠م)/ بەرامبەر دەزگای ئاراس
بانکی برایەتی
هەولێر/ شەقامی جەمال حەیدەری (٤٠م)، گەڕەکی برایەتی/ بەرامبەر نەخۆشخانەی ملائکة الرحمة
بانکی عەنکاوە
هەولێر/ فلکەی کۆنی عەنکاوە/ پشت هۆتێل عنکاوە پالاس
بانکی حەدیاب
هەولێر/ جووت-سایدی عەنکاوە/ ئیقامەی کۆن
بانکی نیشتمان
هەولێر/ سەنتەری شار/ شەقامی قەڵات/ بەرامبەر بازاڕی نیشتمان
بانکی قەڵات
هەولێر/ جادەی (١٠٠م)/ شەقامی نەورۆز/ بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا
بانکی فێدرال
هەولێر/ کۆماری/ شەقامی (٣٠م)/ بەرامبەر ناوەندی کۆماری
بانکی بێخاڵ
هەولێر/ ئیسکان/ پشت شوقەکانی ئیسکان
بانکی زانکۆ
هەولێر/ زانکۆ ڕێگای کەرکوک/ بەرامبەر بەشە ناوخۆییەکانی لەیلا قاسم
بانکی گوڵان
هەولێر/ شەقامی گشتی/ قایمقامیەت
بانکی بەحرکە
هەولێر / هەولێر/ شارۆچکەی بەحرکە/ تەنیشت باڵەخانەی ناحیەی بەحرکە
بانکی حەمرین
هەولێر/ شارۆچکەی کەسنەزان/ جووت سایدی کۆیە
بانکی بنەسڵاوە
هەولێر/ بنەسڵاوە/ گەڕەکی ڕاپەڕین/ تەنیشت باڵەخانەی قایمقامیەت
بانکی زانکۆی کۆیە
شارۆچکەی کۆیە/ کەمپی زانکۆی کۆیە/ تەنیشت کۆلێژی یاسا
بانکی تەق تەق
تەق تەق / بینای ئۆرزدی کۆن/ سەر شەقامی جووت-سایدی تەق تەق/ ناو بازاڕ
بانکی باواجی
کۆیە/ شەقامی سەرباسکان/ نزیک قایمقامیەتی کۆیە/ ناو بازاڕ
بانکی کۆیە
کۆیە/ شەقامی هەناری/ کۆمەڵگای دارایی
بانکی هەریر
هەریر/ جووت-سایدی گشتی/ تەنیشت ناحیەی هەریر
بانکی سۆرک
شەقڵاوە/ بەرامبەر مزگەوتی گەورە
بانکی سەربەن
پیرمام - سەلاحەددین/ تەنیشت کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم
بانکی مێرگەسۆر
هەولێر/ مێرگەسۆر/ ماڵەسۆر/ شەقامی سۆران
بانکی رواندز
هەولێر/ ڕواندز/ پشت قایمقامیەت
بانکی چۆمان
هەولێر/ چۆمان/ ناو بازاڕ/ شەقامی گشتی
بانکی دیلمان
هەولێر/ سۆران/ شه‌قامى کاوه‌/ نزيک قایمقامیەتی سۆران
بانکی ئازادی
هەولێر/ سۆران/ شەقامی نەورۆز/ بەرامبەر ئەوقافی سۆران
بانکی خەلیفان
هەولێر/ خەلیفان/ ڕێگای سەرەکی/ نزیک ناحیەی خەلیفان
بانکی داسنیا
دهۆک/ بەرامبەر ڕێڤەبەریا دابەشکرنا کارەبا دھوک/ نێزیک ھولا ئاشور یا شەھیانا
بانکی سیمێل
شارۆچکە/ سێمێل جادا سەرەکی
بانکی سه‌رهلدان
دھوک/ تاخێ سەرھلدان/ تەنشت فەرمانگەی جەوازات دھوک
بانکی گاره‌
دهۆک/ جادا استرالیا/ بەرامبەر ڕێڤەبەریا گومرکا دھوک
بانکی خابیر
زاخو/ خابیر/ تەنشت پرا خانی
بانکی پیرس
شارۆچکە ئاکرێ/ جادا (١١) ئەیلول
بانکی به‌رده‌ره‌ش
شارۆچکە بەردەرەش/ جادا سەرەکی
بانکی شێخان
شارۆچکە شێخان/ جادا سەرەکی
بانکی مه‌تین
دهۆک/ جاددا زوزان/ بەرامبەر بازارێ گوشت فروشان/ تەنشت لیژنەی ناوچەی دھوک پارتی دیموکراتی کوردستان
بانکی هیزل
زاخو/ جادا سێ گرکا نوی
بانکی ده‌لال
شارۆچکە زاخو/ دەورانی شەھید صالح یوسف
بانکی شێلادزێ
شارۆچکەی شێلادزێ/ جادا سەرەکی
بانکی مالتا
دھوک/ مالتا/ تەنشت بەرگریا شارستانی مالتا / لە پشت امادەییا پیشەسازی مالتا
بانکی سیپه‌
ئاکرێ/ جادا سیپە/ تەنشت لقی ئاکرێ پارتی دیموکراتی کوردستان
بانکی سپنه‌
سەرسەنگ/ جادا سەرەکی شارۆچکە سەرسنگ
بانکی زانکۆ / دهۆک
زانکوی دھوک/ کومەلگای زانکوی دھوک
بانکی دومیس
دومیس/ جادا سەرەکی / بەرامبەر جادا ڕێڤەبەریا ھاتوچووی دھوک
بانکی ئامه‌د
دھوک/ جادەی بارزان/ نێزیک تلفزیونی لوکالی دھوک D.TV
بانکی سۆلاڤ
شارۆچکە ئامێدی/ جادا سەرەکی
بانکی باتیفا
شارۆچکە باتیفا/ جادا سەرەکی
بانکی ڕزگاری (ابراهیم خلیل)
سەنتەری کومەڵگای ابراھیم خلیل دەروازەی نیڤ دەولەتی
بانکی مانگێش
شارۆچکە مانگێش/ جادا سەرەکی
بانکی کوردسات
سلێمانی/ بەرامبەر ڕادیۆى نەوا
بانکی سەروەری
سلێمانی/ دائیره‌ى زه‌ریبه‌
بانکی باخان
سلێمانی/ گه‌ڕه‌کى باخان
بانکی بابان
سلێمانی/ شه‌قامى سالم/ به‌رامبه‌ر بیناى ئاسیاسێڵ
بانکی بەختیاری
سلێمانی/ به‌رامبه‌ر مزگه‌وتى حاجى محەمەدى کۆله‌ک
بانکی تانجەڕۆ
سلێمانی/ به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ى قه‌یوان
بانکی ڕەشید
سلێمانی
بانکی مەڵکەندی
سلێمانی
بانکی زانکۆ
سلێمانی/ ناو که‌مپى کۆنى زانکۆ
بانکی ئەزمەر
سلێمانی/ بەرامبەر نەخۆشخانەى منداڵبوون
بانکی تووی مەلیک
سلێمانی/ سه‌روو پارکى دایک/ نزیک فولکه‌ى کاوه‌ى ئاسنگه‌ر
بانکی گۆیژە
سلێمانی/ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى شیره‌که‌
بانکی ئاشتی
سلێمانی
بانکی هەرێم
سلێمانى/ نزیک سوپه‌ر مارکێتى زارا
بانکی ئاڵای هەرێم
سلێمانی/ له‌ناو باڵه‌خانه‌ى بانکی ناوه‌ندى هه‌رێم
تەکنەلۆجیای بانکەکان
سلێمانى/ ته‌نیشت بازاڕى زارا
بانکی کفری
گەرمیان/ کفرى
بانکی سەید سادق
سەیدسادق/ شەقامى گشتى/ نزیک چوارریانى برایم خان
بانکی ماوەت
سلێمانی/ قه‌زاى ماوه‌ت/ شارباژێر
بانکی چوارتا
سلێمانی/ چوارتا/ شەقامى سەرەکى چوارتا
بانکی ڕانیە
ڕانیە/ ناوبازار/ پشت باخى گشتى سەراى کۆن
بانکی دەربەندیخان
دەربەندیخان/ چواریانى کانى سارد
بانکی پێنجوێن
پێنجوێن.
بانکی چەرمۆ
چەمچەمال/ شه‌قامى گشتى به‌رامبه‌ر شاره‌وانى
بانکی کەلار
گەرمیان/ که‌لار/ شه‌قامى گشتى
بانکی شێروانە
گەرمیان/ کەلار/ شەقامى گشتى/ تەنیشت یاریدەدەریەتى ئاسایشى کەلار
بانکی قەڵادزە
قەلادزێ/ نزیک کۆمەلگاى فەرمانگەکان
بانکی شارەزوور
شارەزوور/ بەرامبەر نەخۆشخانى زمناکۆ/ مزگه‌وتى غفران
بانکی چەمچەماڵ
قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، ته‌نیشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى چه‌مچه‌ماڵ
بانکی هەڵەبجە
ھەڵەبجە
بانکی کێوەڕەش
ڕانیە، جودسایدى ڕنیە چوارقورنە/ نزیک کۆمەلگاى فەرمانگەکان
بانکی دوکان
دوکان
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێوستە خزمەتخواز سەرەتا خاوەنی ئەژمێرى بانکی بێت دواتر داوای دەستەبەری بانکی بکات.
خاوەن کۆمپانیا یاخود بەڵێندەر بێت.
ئەگەر خاوەن پڕۆژە پارەی کاش دابنێ، پێویستە بەهای پارە دانراوەکەی یەکسان بێت بە بەهای پڕۆژەکە، ئەگەر مولکی نەگوازراوە و گوازراوە (ئاسانکاری) دابنێت پێویستە بەهای مولکەکەی یەکسان بێت بە بەهای ئەو پڕۆژەیەی کە ئەنجامی دەدات.
لە ڕێگای نوێنەرەوە ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت بە مەرجێک بریکارنامەی هەبێت.
ئەگەر خزمەتخواز بیانی بوو پێویستە ناوی تۆماربێت لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان یاخود ژووری بازرگانی و پێشەسازی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان تەنها یەکێک لەو بەڵگەنامە فەرمییانەی خوارەوە:
ناسنامەى (بارى شارستانى یان ڕەگەزنامەى عێراقى یان پاسپۆرت).
وێنەیەک لە تەندەری پڕۆژەکە.
(٢) دوو وێنەی کەسی خاوەن پڕۆژەکە.
ئەگەر بازرگان بێت ناسنامەی ژووری بازرگانی، ئەگەر کۆمپانیا بوو نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان.
نوسراوێک لەو وەزارەتە یاخود لەو لایەنەی کە تەندەرەکەی لێ دەرچووە.
بۆ کەسانی بیانى، پاسپۆرت یاخود کارتی نشینگە (اقامە).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژ، بەڵام ئەگەر مامەڵەکە پێویستی بە پێدانی ئاسانکاری بوو بە پێی جۆری مامەڵەکە کاتەکەی دەگۆڕێت.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٠,٠٠٢ ٪) دوو لە هەزار سەوداگەری دەرکردنی دەستەبەری بانکی بۆ هەر مانگێک.
(٠,٠٠٢ ٪) دوو لە هەزار ڕەسمی پوولی دارایی لەسەر دەرکردنی دەستەبەر.
(١،٥٠٠) هەزار و پێنج سەد دینار چاپەمەنى.
بۆ نموونە: ئەگەر دەستەبەرى بە بڕى (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار بیت بۆ ماوەى (١) یەک ساڵ ئەوا ڕسومات بەم شێوەیە دەبێت:

٠,٠٠٢×١٠،٠٠٠،٠٠٠×١٢= ٢٤٠،٠٠٠ دوو سەد و چل هەزار دینار سەوداگەری دەرکردنی دەستەبەری بانکی.
٠,٠٠٢×١٠،٠٠٠،٠٠٠= ٢٠،٠٠٠ بیست هەزار دینار ڕەسمی پوولی دارایی لەسەر دەرکردنی دەستەبەری بانکی.
کۆی گشتی ٢٦٠،٠٠٠ دوو سەد و شەست هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان دەکات.
ئەگەر خزمەتخواز خاوەنی ئەژمێرى بانکی نەبێت سەرەتا ئەژمێرێکی بانکی دەکاتەوە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکە.
سەردانی بەشى دەستەبەرى بانکی دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی شێوازی دەستەبەرەکەی، ئەگەر لە ڕێگەی مولکی گواستراوە و نەگواستراوە (ئاسانکاری) بێت مامەڵەی ئاسانکاری بۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر مامەڵەکەی بە شێوەی دانانی پارەی کاش بوو سەردانی بەشی خەزنە (سندوق) دەکات، بە مەبەستی پارەدان.
سەردانی بەشی دەستەبەری بانکی، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پسولەی پارە دانانەکە و بەدەستهێنانی نوسراوی دەستەبەری بانکی بۆ ئەو لایەنەی داوای دەستەبەری بانکی کردووە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-01
دوا دەستکاری23-08-2022

Add new comment