بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان

دروستکردنى چەکى بانکییە بۆ هاوڵاتیان، بە مەبەستى ڕاییکردنی ئەو مامەڵە فەرمییانەی لە بری پارەی کاش پێوستییانە لە دامودەزگاکانی حکومەت، وەک (چەکی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت).
هەر کۆمپانیا و بەڵێندەرێک لە کاتی وەرگرتنی تەندەرێک بۆ ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک، پێویستە بە بەهای تێچووی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامی دەدات دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکات، ئەمەش بە شێوەی دانانی پارەی کاش یاخود بارمتەکردنی (ڕەهنکردنی) موڵکە گوستراوە و نەگواستراوەکان (ئاسانکاری) دەبێت.
دابینکردنی پارەى کاش (نقدي) بۆ سەوداکارانى بانک بە تایبەتى (بەڵیندەران و کۆمپانیاکان و هاوڵاتیان) بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان، بە مەرجێک ئاسانکارییان کردبێت لە بانک واتا (موڵکێکی گواستراوە یاخوود نەگواستراوە یان بارمتە (رهن) کردبێت)، و ڕێژەى سوودى ساڵانەى قەرزەکە لەسەر قەرز وەرگر (١١٪) دەبێت.
بریتییە لە بارمتە (رهن) دانانی موڵکێک یاخود چەند موڵکێکی گوازراوە و نەگوازراوە لە لایەن سەوداکارانی بانک بە تایبەت (بەڵێندەر و کۆمپانیا و هاوڵاتی) بۆ حکومەت، لە ڕێگای بانکە بازرگانییەکانەوە، تاکو بتوانن بۆ وەرگرتنی (مکشوف و کۆمپیالە و قەرزی کاش) یاخود بۆ دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان) بەکاری بهێنن لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان.
هەر کەسێک ئارەزووى دانانی پارەی هەبێت، بە مەبەستی پاشەکەوت و سوودی ساڵانە، دەتوانێت ئەژمێرى پاشەکەوتی لە یەکێک لە بانکە بازرگانییە حکومییەکان بکاتەوە و ببێت بە خاوەنی دەفتەری پاشەکەوت.