بریتییە لە تۆمارکردنی کۆمپانیای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرەو پێشبردنی لایەنی ئابووری، بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانیەکان.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
تۆمارکردنى لقی کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییە بیانییەکانە لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هێنانە ناوەوەی سەرمایەی بیانی و بەرەو پێشبردنی ئابووری، بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگای پۆرتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانیەکان.
بریتییه له تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتیان له پسولهی خۆراک. وهک (له دایکبوون، هاوسهرگیری، گهڕانهوه له دهرهوهی وڵات)، لهگهڵ سڕینهوهی ناوی مردووان و گواستنهوهی پسولهی خۆراک له نێوان شارهکان و بریکارهکانی خۆراک.
بریتییە لە تۆمارکردنی نووسینگە، هۆتێل یان ڕێستورانت لە ژێر ناوی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستان.
هەر نیشانەیەکە کە دەکرێت ببێتە هێمای بازرگانی و لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان کاڵاکانی بەرهەم و پرۆژەیەک لە کاڵاکانی بەرهەمێکی تر. بەتایبەت وشەکان، لە نێوانیاندا ناوە کەسییەکان، پیتەکان، ژمارەکان، هێماکان، ڕەنگەکان یان تێکەڵەی ئەو نیشانانە دەکرێت وەک هێمایەکی بازرگانی تۆمار بکرێت.
بریتییە لەو ڕێکارانەی پاکتاوکردن کە دەگیرێتەبەر بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرجەم ئەرک و مافەکانی کۆمپانیا تا دەگاتە قۆناغەکانی سڕینەوەی ناوی بازرگانی لە تۆماری کۆمپانیاکان.
بریتییە لە پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بريكارنامە بازرگانيیەكانە بەو كەس و كۆمپانيا عێراقيیانەی دەيانەوێت ببن بە بريكاری كۆمپانيا یان کەسێکی بيانی، بۆ هێنان، دابەشكردن و فرۆشتنی بەرهەم و براندەكانی ئەو كۆمپانيا و کەسانەی بيانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
پێدانی مۆڵەتی سەرەتاییە بۆ خاوەن پرۆژەکانی کەرتی تایبەت، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەکەی و هاوردەکردنی ئامێرەکان.
پێدانی مۆڵەتی کارگە (تەواوکردنی دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێندراوە.
بریتییه له گۆڕینی ناوی كۆمپانیا بۆ ناوێكی تر.