پێدانی مۆڵەتی کارگە (لە ژێر دامەزراندن) پێدانی مۆڵەتی کارگە (لە ژێر دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی کە ئامێرەکانیان هاوردەکردووە و لە فەرمانگەکانی دادنوس تۆماریان کردووە.
گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە بریکارێک بۆ بریکارێکی تر بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتی لە لای بریکارێکەوە بۆ لای بریکارێکی تر بە ڕەزامەندی هاوڵاتییەکە.
گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان لە پسوولەی خۆراک بریتییە لە گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان بۆ کەسێکی تری ئەندامی هەمان خێزان، لە کاتێکدا سەرۆک خێزان کۆچی دوایی (وەفاتی) کردبێت یاخود گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردبێت.
گواستنەوەی پسوولەی خۆراک لە شارێک بۆ شارێکی تر بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە نێوان پارێزگاکان یاخود شارەکان. بەپێی خواستی خزمەتخواز بە دەستدەهێنرێت.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک گواستنەوەی خاوەنداریەتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
هەڵوەشاندنەوەی بریکاری ئارد و خۆراک هەڵوەشاندنەوەی بریکارە بە ڕەزامەندی خۆی یاخود بەهۆی کۆچی دوایییەوە، بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی بریکارییەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
نوێکردنەوەی ناسنامەی ساڵانەی بریکاری ئارد و خۆراک نوێکردنەوەی ساڵانەی ناسنامەی بریکاری هەر بریکارێکە لە بەڕێوەبەرایەتی تایبەتمەندی خۆی. بریکاری ئارد لە بەڕێوەبەرایەتیی دروستکردنی دانەوێڵە. بریکاری خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک.
گۆڕینی جۆری بەرهەمی کارگە گۆڕینی جۆری بەرهەمی کارگەیەکە لە بەرهەمێکەوە بۆ بەرهەمێکى تر بەپێی پێویستیی بازار.
زیادکردنی هێڵی بەرهەم بۆ کارگە بریتییە لە فراوانکردنى هێڵی بەرهەمى کارگە، بە مەبەستى زیادکردنى تواناى بەرهەم.
گواستنەوەی خاوەنداریەتی کارگە بریتییە لە گۆڕینى خاوەنداریەتی کارگە لە کەسێکى ئاسایى یان واتایى (معنوی) بۆ کەسێکى ترى ئاسایى یان واتایى (معنوی).