پێدانی مۆڵەتی سەرەتایی کارگە ئەم پرۆسەیە بریتییە لە دەرکردنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن و ئامێری پێویست هاوردە بکەن.
خەمڵاندنى پێداویستیى کارگەکان خەمڵاندنی پێداویستییەکانی کارگەکانى کەرتى پیشەسازى تایبەتە لە کەرەستەى سەرەتایی (مواد اولية) و کەرەستەى یەدەگ (مواد احتیاطیة).
پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکان بریتییە لە زیادکردنى ڕسوماتى گومرگى به ڕێژه‌یه‌ک، بە ناوى (ڕسوماتی پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى) لەسەر ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن و له كارگه‌كانی هه‌رێمیش به‌رهه‌مده‌هێنرێن.
کۆنتڕۆڵى جۆرى بەرهەمى کۆتایى کارگەکانى کەرتى تایبەت بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگەکانى کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یان دەستەى وەبەرهێنان وەرگرتووە، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەمی کۆتایی.
تۆمارکردنی هێما بازرگانییەکان هەر نیشانەیەک، کە دەکرێت ببێتە هێمای بازرگانی و لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان کاڵاکانی بەرهەم و پڕۆژەیەک لە کاڵاکانی بەرهەمێکی تر. بەتایبەت وشەکان، لە نێوانیاندا ناوە کەسییەکان، پیتەکان، ژمارەکان، هێماکان، ڕەنگەکان یان تێکەڵەی ئەو نیشانانە دەکرێت وەک هێمایەکی بازرگانی تۆماربکرێت.
پێدانی مۆڵه‌تی هاوردن پێدانی مۆڵه‌تە بۆ هاورده‌کردنی گشت که‌لوپه‌لێک له ده‌روازه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گەنمی جوتیاران (تسویق) پێدانی پارەی گەنم بریتییه له وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گەنمی جوتیاران، بۆ مه‌به‌ستی پاڵپشتیکردنی جوتیاران. ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆ جوتیاران خه‌رجده‌کرێت له نه‌فه‌قه‌ی حاکمەی عێراق ده‌رده‌چێت، کە تیایدا به‌شی هه‌رێمی کوردستان دیاریکراوه. شێوازی وه‌رگرتن به‌پێی پلانی ساڵانه‌ی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانه‌وێله‌ی به‌غداد دیاریدەکرێت.
دابه‌شکردنی گه‌نم به‌سه‌ر ئاشه هونه‌رییه‌کان به‌پێی بڕیاری (٩٨٦)ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان؛ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراک، ئارد دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیان. بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ک مانگانە (١١،٤٧٥) یازدە کیلۆ و چوار سه‌د و حه‌فتا و پێنج گرام گه‌نم بۆ سایلۆکان دابینده‌کرێت. به‌پێی پلانی کۆمپانیای بازرگانیی دانه‌وێڵه‌ی به‌غداد، گه‌نم دابه‌شده‌کات به‌سه‌ر ئاشه هونه‌رییه‌کان، ئەو ئاشانەی بۆ پسووله‌ی خۆراک کارده‌که‌ن.
دروستکردنی پسووله‌ی خۆراک بریتییه له تۆمارکردنی ناوی هاوڵاتیان له پسووله‌ی خۆراک. وه‌ک (له‌دایکبوون، هاوسه‌رگیری، گه‌ڕانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان و گواستنه‌وه‌ی پسووله‌ی خۆراک له نێوان شاره‌کان و بریکاره‌کانی خۆراک.
وەرگرتنی ئارد و خۆراک وەرگرتنی که‌لوپه‌لی خۆراک و ئاردە له ڕێگەی بریکاره‌کانی ئارد و خۆراک لە سەرجەم شار، شارۆچکە و شارەدێکان لە هەرێمی کوردستان.