پێناسە
وەرگرتنی که‌لوپه‌لی خۆراک و ئاردە له ڕێگای بریکاره‌کانی ئارد و خۆراک لە سەرجەم شار، شارۆچکە و شارەدێکان لە هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی- بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی- بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی پارێزگاکانی هەرێم بۆ دابه‌شكردنی ئارد- به‌رێوبه‌رایه‌تی بازرگانی كه‌ل و په‌لی خۆراكی پارێزگاکانی هەرێم بۆ دابەشکردنی کەل و پەلی خۆراک
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی به‌یانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوه‌رۆ (له كاتی پێویست كاتی كاركردن زیاد ده‌كرێت بۆ (٥) ئێواره)
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دابەشکردنی ئارد و خۆراکی هەولێر
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله/ به‌رامبه‌ر نه‌قلیات
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک/ (١٠٠) مه‌تری ته‌نیشت به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ
ئیمەیڵ:- ard_hawler@yahoo.com ئارد
CFT.ERBIL@yahoo.com خۆراک
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک/ (١٠٠) مه‌تری ته‌نیشت به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ
ئیمەیڵ:- ard_hawler@yahoo.com ئارد
CFT.ERBIL@yahoo.com خۆراک
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابەشکردنی ئارد و خۆراکی سلێمانی
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێلە/ هه‌واری شار نزیک مه‌یدانی داره كۆنه‌كان
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک/ هه‌واری شار نزیک مه‌یدانی داره كۆنه‌كان
ئیمەیڵ:- xoraksulaimany@ymail.com خۆراک
grain_sulimaniya@yahoo.com ئارد
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک/ هه‌واری شار نزیک مه‌یدانی داره كۆنه‌كان
ئیمەیڵ:- xoraksulaimany@ymail.com خۆراک
grain_sulimaniya@yahoo.com ئارد
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دابەشکردنی ئارد و خۆراکی دهۆک
بەڕێوەبه‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله/ مالتا
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک/ مالتا
ئیمەیڵ:- ar.duhok@gmail.com ئارد
fs_db@yahoo.com خۆراک
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک/ مالتا
ئیمەیڵ:- ar.duhok@gmail.com ئارد
fs_db@yahoo.com خۆراک
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ته‌مه‌نی له (١) یه‌ک ساڵ زیاتر بێت.
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت.
ناوی له پسوله‌ی خۆراک تۆمار کرابێت.
لە کاتی هاتنی بەشە ئارد و خۆراکی مانگانە، هاووڵاتی پێویستە لە ماوەی (١٥) پانزە ڕۆژ بۆ (٣٠) سی ڕۆژ سەردانی بریکارەکەی بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسوله‌ی خۆراک.
کارتی نیشتمانی (یاخود ناسنامەی باری شارستانی) سەرۆکی خێزان.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢٠) بیست خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێک بریکاری ئارد:
بڕی (١٠٠) سەد دینار وه‌رده‌گیرێت.
بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێک بریکاری خۆراک:
بڕی(٤٠٠) چوار سەد دینار وه‌رده‌گیرێت.
بڕی (١٠٠) سەد دینار وه‌رده‌گیرێت.
بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێک بریکاری خۆراک:
بڕی(٤٠٠) چوار سەد دینار وه‌رده‌گیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هاووڵاتی سه‌ردانی بریکاری ئارد و خۆراکی تایبەتمەندی خۆی دەکات بۆ وه‌رگرتنی به‌شه خۆراکی مانگانه.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-21
دوا دەستکاری18-04-2022
Add new comment