ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە خزمەتکردن و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو چ مرۆیی بێت یان سروشتی.
كێشەى ئاو بریتییە لە چارەسەرکردنی هەر گيروگرفتێک كە ببێتە هۆى كەمى ياخود نەبوونى ئاو وەک (شكانى بۆرى، كێشەى كەمى پاڵەپەستۆى ئاو، نەبوونى تۆڕى ئاو ياخود سەرچاوەى ئاو).
كێشەى پێوەر و پارەدان بريتييە لە تێكچوونى پێوەر ياخود دەستكاریكردنى پێوەر ياخود سكاڵا لە سەر زۆرى بڕى پارەى هاتوو بۆ هاوڵاتى ياخود نەبوونى باركود / تێكچوونى باركود.
ڕاوێژکاری زانستی بۆ کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی دەرهاوێشتەی چاڵاکییە پیشەسازییەکان کە ژینگە پیس دەکەن پێدانی ڕاوێژکاری و ڕێنمایی بە لایەنی پەیوەندیدار بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی هەوا بە شێوەیەکی زانستی و دروست.
ماڵی ئافرەتانی هەڕەشە لێكراو (شەڵتەر) بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەیە، كە لە كۆمەڵگادا لە لایەن كەسوکار یان هەر كەسێكی ترەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت، هەروەها ئەو کچ و ژنانەی تووشی هەڕەشە دەبنەوە، دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن.
چارەسەركردنی كێشەی منداڵان چارەسەركردنی کێشە و گرفتی منداڵان كاتێک، کە منداڵ نەتوانێت بۆ خۆی چارسەری كێشەی خۆی بكات بۆیە پەیوەندی بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان دەكات (هێڵی ١١٦).
كهشف و خوێندنهوی پێوهری کارەبا كهشف و خوێندنهوەی پێوهر، لهسهر داواكاری هاوبهش بۆ زانینی گوژمهی پسوولهی كارهبا.
خزمەتگوزاریی چاندنی مۆخی ئێسک لە دەرەوەی هەرێم (Bone Maro transplant) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە، کە پێویستە لە دەرەوەی وڵات بۆیان ئەنجامبدرێت.