پێناسە
ناردنی نامە و نوسراوە کە کێشی لە (١) یەک غرام تا (٢) دوو کیلۆ غرام بێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی پۆستەی هەرێم
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کەلوپەلی قەدەغەکراو نەبێت، بە پێی بڕگەی (١٥) وە (٢٣٥) لە یاسای پۆستەی عێراقی ژمارە (٩٧)ی ساڵی ١٩٧٣ی هەموارکراو.
کەلوپەلە قەدەغەکراوەکان وەک:
ئەو کەلوپەلانەی کە داپۆشراوە و گومانی لێ دەکرێت، پێویستە بکرێتەوە نەوەک ترسناک بێت وە یان ببێتە هۆی تێکدانی پێچراوی تر.
ماددە تیشکەکان و ئەوانەی دەتەقێتەوە و دەسوتێت.
کەلوپەلی شلەمەنی پێویستە بە چاکی لە ناو شوشە دابنرێت و بپارێزرێت.
گیانلەبەری زیندوو جگە لە مێش هەنگوین و (دودە القز) کرمی ئاوریشم.
پیلاتین و زێڕ و شمەکی بە نرخ و شوێنەوار و پارە.
هەر کاڵایەک کە دەوڵەت قەدەغەی دەکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەیەک پێشکەش بکات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
کەمترین کات : لە هەمان پارێزگا (١) یەک ڕۆژ، لە دەرەوی هەرێم (٥) پێنج ڕۆژ، دەرەوەی وڵات (١٥) پانزە ڕۆژ. زۆرترین کات: لە هەمان پارێزگا (٢) دوو ڕۆژ، لە دەرەوی هەرێم (٧) حەوت ڕۆژ، دەرەوەی وڵات (٣٠) سی ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
نەختینەییە بە پێى پێناسەى پۆستەى هەرێم کە هاوپێچە.
- نامە نرخەکەى بۆ (١٠) گم (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار.
- بۆ هەر(١٠) گم زیادە (٢٥٠) دوو سەد و پەنجا دیناری دەچێتە سەر.

ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی نزیکترن نوسینگەی گەڕەک دەکات.
بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی پۆستەکەی سەردانی هەمان نوسینگە دەکاتەوە بە پێی ماوەی پێویست بۆ وەرگرتنی خزمەت کە ئاماژەمان پێکردوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTAC-15
دوا دەستکاری17-08-2022

Add new comment