ماڵی ئافرەتانی هەڕەشە لێكراو (شەڵتەر)

پێناسە
بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەیە، كە لە كۆمەڵگادا لە لایەن كەسوکار یان هەر كەسێكی ترەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت، هەروەها ئەو کچ و ژنانەی تووشی هەڕەشە دەبنەوە، دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
ئافرەت یان كچ بێت و هەڕەشە لە سەر ژیانی هەبێت.
پێویستە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان، یان دادگای تایبەتەوە، ڕەوانە كرابێت.
نەخۆش نەبێت بە یەكێک لە نەخۆشییە گواستراوەكان.
باری دەروونی باش بێت تاوەكو لە ناو شەڵتەر توندوتیژی ئەنجام نەدات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی.
ناسنامەی كەسی.
بەڵگەنامەكانی تر تایبەت بە كێشەكەی.
ماوەی پێویست
لەم ماڵە دەمێنێتەوە تاوەكو هەڕەشە لە سەر ژیانی مابێت.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانكردنی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ئافرەتان و ڕەوانەكردنی بە بڕیاری دادوەر بۆ شەڵتەر.
وەرگرتنی كەیسەكە لە لایەن ستافی شەڵتەر و ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسەكە.
چارەسەركردنی كێشەكەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-06
دوا دەستکاری21-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.