حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاری تەواو وەربگرە سەربارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشییان دەکات.
670
خزمەت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی

پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، كە دایک و باوكیان نەماوە، یان دایكیان هاوسەرگیری كردووەتەوە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تاکو تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ ، پێشکەشکردنی خزمەت بەو منداڵانە بەشێوەی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێریی. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە یەک (١) ڕۆژ تاکو چوار (٤) ساڵە، بەپێی سیستەمی دایەنگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج (٥) ساڵ تاکو هەژدە (١٨) ساڵ، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی سیستەمی ژمارە (٥)ی ساڵی ١٩٨٦ دەبێت.
پێدانی مووچەیەک بە بڕی (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی، كە هیچ مووچەیەكی تریان نییە و بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ ئەو كەمئەندامانەی، كە فەرمانبەرن یان خانەنشینن.
بۆ هەردوو حاڵەت پێویستە لیژنەی پزیشكی پشتڕاستی كەمئەندامییەكەی بكاتەوە بەم شێوەیە (جەستەی بزوێن ٤٠٪، نابینا - نابیست ٦٠٪، بیركۆل ٦٥٪، مەنگۆل ٨٪، تالاسیمیا ٥٪، هیمۆفیلیا ٥٠٪، ئۆتیزم ٨٠٪، شیزۆفرینیای توند ٥٠٪، شلل دەماغ - كورتە باڵا - منداڵی نەخۆشی شەكرە).
هاوڵاتی و کەسانی خاوەن سەرمایە دەتوانن داوای مۆڵەتی کردنەوەی سەنتەری شەبەنگی ئۆتیزم بكەن، بەو مەرجەی هاوڵاتییەكە پسپۆڕی لە پەروەردەی تایبەت هەبێت، یاخود كەسێكی پسپۆڕ دیاریبكات، كە توانا و شارەزایی لە کارکردن لەگەڵ منداڵانی توشبووی ئۆتیزم هەبێت.
ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات، كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنیا ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
کۆمەڵە پەیمانگایه‌کن، کە سەر بە وەزارەتمانن و لە ڕێگایانەوە خزمەت بە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت وه‌کو (نابینا، نابیست، بیرکۆڵ، ئۆتیزم).
بۆ داڵدەدانی ئەو ئافرەتانەیە، كە لە كۆمەڵگادا لە لایەن كەسوکار یان هەر كەسێكی ترەوە، هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبێت، هەروەها ئەو کچ و ژنانەی تووشی هەڕەشە دەبنەوە، دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزارییە ببینن.
چارەسەركردنی کێشە و گرفتی منداڵان كاتێک، کە منداڵ نەتوانێت بۆ خۆی چارسەری كێشەی خۆی بكات بۆیە پەیوەندی بە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان دەكات (هێڵی ١١٦).