چاودێری منداڵانی بێ سەرپەرشت كە دایک و باوكیان نەماوە

پێناسە
چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت كە دایک و باوكیان نەماوە، یان دایكیان هاوسەرگیری كردووەتەوە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تاکو تەمەنی (١٨) هەژدە ساڵ و، پێشکەشکردنی خزمەت بەو منداڵانە بە شێوەی (٢٤) بیست و چوار کاتژمێریی. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە (١) یەک ڕۆژ تاکو (٤) چوار ساڵە، بە پێی سیستەمی دایەنگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ منداڵانەی تەمەن (٥) پێنج ساڵ تاکو (١٨) هەژدە ساڵ، مامەڵەکردن لەگەڵیان بە پێی سیستەمی ژمارە (٥)ی ساڵی ١٩٨٦ دەبێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی/ماڵی بێسەرپەرشتان

کاتی کارکردن
(٢٤) بیست و چوار كاتژمێر كراوەیە.
هەولێر / خانەی کوڕان و خانەی کچان
شۆرش / بەرامبەر بەنزیخانەی شۆرش
سلێمانی/ ماڵی بابان
سلێمانی / بەكرەجۆ
0533160337
سلێمانی/ ماڵی ساوایان ( ماڵی ڕەوەند )
سلێمانی / بەكرەجۆ / نزیک ناحیەی بەكرەجۆ
07719721608
سلێمانی/ ماڵی كوڕانی نەوجەوان
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاركی دایك
07725186249
سلێمانی/ ماڵی منداڵانی كوڕان
سلێمانی / بەكرەجۆ
07725113107
سلێمانی/ ماڵی كچان
سلێمانی/ گەڕەكی عەلی ناجی / بەرامبەر ئەمنە سوورەكە
0533205752
دهۆک/ خانەی کچان
دهۆک / گرێ باصێ / نێیزک هولا محمد عارفێ جزیرى
07514248518
دهۆک / خانەى کوڕان
دهۆک / گرێ باصێ / نێیزک هولا محمد عارفێ جزیرى
07504097038
گەرمیان
كەلار / گەڕەكی بنگرد / تەنیشت گەراجی گشتی كەلار
07702416904
مەرجەکان
منداڵ لە ڕۆژی لە دایکبوونەوە تا (١٨) هەژدە ساڵ.
باوكی و دایكی منداڵەکە نەمابن، یاخود یەكێكیان نەمابن و ئەویتریان توانای بەخێوكردنی منداڵی نەبێت.
عێراقی بێت و دانیشتووی هەرێمی كوردستان بێت.
هیچ كێشەیەكی دەروونی و جەستەیی نەبێت.
بۆ ئەو منداڵانەی کە پەرتەوازە و بێلانەن، پێویستە لە ڕێگای دادگاوە ڕەوانەی خانەكە بكرێن.
هیچ كەسێكی نزیكی نەبێت كە بەخێوی بكات.
بۆ منداڵی ئەو خێزانانەی کە جیابوونەتەوە، بەڵام بڕیاری دادگایان نییە و منداڵەکانیان پەرتەوازە بوون.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە.
ڕەگەزنامە یان كارتی نیشتیمانی.
وەفاتنامە.
وێنەی منداڵ.
پشتگیری خوێندنگە، ئەگەر بەردەوام بوو لە خوێندن.
بەڵگەنامەی جیابوونەوە.
ماوەی پێویست
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٢) دوو ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانكردنی خانەكە، بە مەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ وەرگرتن لە خانەكە.
لیژنەیەكی تایبەت لە خانەكە بە دواداچوون بۆ داواكارییەكە دەكات.
بە هەبوونی مەرجەكانی وەرگرتن، لە خانەكان وەردەگیرێت.
وەرگرتنی خزمەتگوزارییەكە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-04
دوا دەستکاری24-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.