دەرهێنانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحكومی

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگی ناحکومی، بە پێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پرۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحكومی)

کاتی کارکردن
لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەولێر
هەولێر/ سەیداوە / (٦٠) مەتەری تەنیشت بنكەی تەندورستی شەهیدان / بەرامبەر نەخوشخانەی پار

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ سلێمانی
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاركی دایک
daianga2020@gmail.com
0533232390
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ دهۆک
دهۆک / ڕێگای گشتى یا چاڤدێرى و گەشەپێدانا جڤاکى ل دهوکێ مالطا دایک
gdesd_duhok@yahoo.com
07508505575
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ گەرمیان
گەرمیان / گه‌ڕەكی مامۆستایان / ته‌نیشت قوتابخانه‌ی هاوكاری تێکه‌ڵ
plan.garmian@gmail.com
07702496399
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەڵەبجە
هەڵەبجە / دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودیری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هەڵەبجە
مەرجەکان
عێراقی بێت و ناسنامەی هەبێت.
ئەگەر بیانی بێت، پاسپۆڕت و ئیقامەی هەبێت.
هیچ تاوانێكی نەكردبێت.
ڕەزامەندی دەزگای تەندروستی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی، ئەگەر ئەو كەسە عێراقی بێت.
وێنەیەک لە پاسپۆرتەكەی، ئەگەر بیانی بێت.
(٣) سێ وێنەی كەسی.
ئەستۆپاكیی بیسەلمێنێت کە سزانەدراوە لە بەڵگەی تاوان.
وێنەی مۆڵەتی تەندروستی.
هەموو ستافەكەش پێویستە كارتی تەندروستییان هەبێت.
داواكار پێویستە بەڵێننامەیەک پڕ بكاتەوە كە پابەندە بە هەموو یاسا و ڕێنمایەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
گرێبەستی بەكرێگرتنی بینا، ئەگەر بیناكە كرێ بوو، یان وێنەیەک لە مولكداری، ئەگەر بیناكە مولكی داواكار بوو.
ماوەی پێویست
(١) یەک مانگ بۆ (٣) سێ مانگ.
تێچوو
بە پێی سیستمی دایەنگەكان ژمارە (٧) ساڵی ٢٠١٣ ماددەی سێیەم:
- (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ كەرتی تایبەت.
- (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ دایەنگەی نیمچە ڕەسمی لەگەڵ سەندیكا و ڕێكخراوەكان و كۆمەڵەكان.

ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بەشی دایەنگەكان.
ڕەزامەندی داواكارییەكە دەدرێتە لیژنەی تایبەت بە پێدانی مۆڵەت و، كەشفی یەكەم بۆ بیناكە دەكەن.
هێنانەوەی ئەستۆپاكی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان.
ڕاسپاردە دەدرێتە پێشكەشكار و دوای تەواوكردنی ڕێکكارەكان و جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكان كەشفی دووەم بۆ دایەنگەكە دەكرێت.
ڕاپۆرتی كەشفی دووەم دەدرێتە بەرپرسی بەشی دایەنگەكان.
بەشی دایەنگەكان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی دەكات بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و دەركردنی فەرمان بۆ پێدانی مۆڵەت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-03
دوا دەستکاری09-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.