بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتیان

پێناسە
بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتیان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاوڵاتیان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەت پێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی بەڕێوبەرایەتی و بەشەکانی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم/ هەولێر
هەولێر / شەقامی پێشەوا قازی تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین
Email:arbilforensiclab@yahoo.com
00662274050 - 07503103608
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سۆران
قەزای سۆران / ڕێگای گشتی دیانا / سێڕیانی بەرگوان / نزیک مزگەوتی گەورەی دیانا
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سۆران / ناو بینایەی یاریدەدەری پۆلیسی سۆران
07504680953
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی دهۆک
قەزای سێمێل/ کۆمەڵگای تناهی
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی زاخۆ
قەزای زاخۆ/ بینای دادگای بەرایی زاخۆ / نزیک بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زاخۆ
07504842336
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئامێدی
قەزای ئامێدی/ ناحیەی سەرسەنگ / ناو بینای دادگای بەرایی سەرسەنگ
07504649130
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی سێمێل
قەزای سێمێل/ ناو بینای دادگای بەرایی سێمێل/ بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سێمێل
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئاکرێ
قەزای ئاکرێ/ ناو بینای دادگای بەرایی قەزای ئاکرێ
07504563494
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی بەردەڕەش
قەزای بەردەڕەش/ ناو بینای دادگای بەرایی بەردەڕەش
بەشی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی شێخان
قەزای شێخان/ ناو بینای دادگای بەرایی شێخان
07508786317
مەرجەکان
تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت. ئەگەر دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێت (ناو عێراق) و بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووبێت، پێویستە بڕوانامەی بێتاوانی لە شارەکەی خۆی بهێنێت.
ئەگەر هاوڵاتییەکی عێراقی نیشتەجێی دەرەوەی عێراق، پێشتر دانیشتووی یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بووە و توانای گەڕانەوەی نەبێت، پێویستە پەنجەمۆری ئەو هاوڵاتییە بە شێوەی فەرمی لە باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە وەربگیرێت، لەگەڵ بەڵگەنامە ئاماژە پێکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم بنێردرێت، بە مەبەستی پێدانی بڕوانامەی نەبوونی تاوان.
ئەگەر مامەڵەکە بۆ دامەزراندن، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەت پێدراوەکان بێت، خزمەتخواز پێویستە نوسراوی فەرمی ئەو فەرمانگە یاخود دامەزراوەیە بهێنێت کە داوای بڕوانامەی بێتاوانییەکە دەکات.
ئەگەر مامەڵەکە بە مەبەستی سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات بێت، یاخود لە دەرەوەی وڵات داوای ئەم بڕوانامەیەی لێ بکرێت، پێویستە لە ڕێی ئەو کەسەوە داواکارییەکە پێشکەش بکرێت.
پێوستە خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر.
بۆ مامەڵەی دەرەوەی وڵات دەکرێت لە ڕێی بریکاری یاسایی داوای ئەم خزمەتە بکرێت.
بۆ مۆڵەتی چەک پێویستە چەکەکەی بهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پاسپۆرت بۆ کەسی بیانی یان ئەو هاوڵاتیانەی سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن.
کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی).
کارتی زانیاری.
دوو (٢) وێنەی کەسی نوێ.
بۆ ئەو کەسانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەڵام پێشووتر لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ژیاون، کارتی نشینگەی ڕەسەن و کۆپی پێویستە.
سەرجەم بەڵگەنامەکان پێویستە ڕەسە بن لەگەڵ فۆتۆکۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
یەک (١) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم یاخود یەکێک لە نوسینگەکان بە پێی تایبەتمەندی شوێنی دانیشتنی خزمەتخواز.
سەردانی هۆبەی پەنجەمۆر، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەکە و پەسەندکردنی.
سەردانی ژووری وەرگرتنی پەنجەمۆر، بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆر.
ئەگەر مامەڵەکە لە یەکێک لە نوسینگەکانی بەڵگەکانی تاوان بکرێت، مامەڵەکە لە ڕێگەی پۆستەی نوسینگە دەنێردرێتە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم بە مەبەستی پەسەندکردن، دوای پەسەندکردن دەگەڕێتەوە نوسینگە پاشان خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە لە تەواوبوونی مامەڵەکەی.
ئەگەر مامەڵەکە بە مەبەستی سەفەری دەرەوەی وڵات بێت، دوای پەسەندکردن لە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس بکات، بە مەبەستی پەسەندکردنی بڕوانامەکەی.
دواتر سەردانی وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-26
بابەت
دوا دەستکاری11-12-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.