پێناسە
سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە لە ناوەوەی هەرێم دەردەچن و بە مەبەستی بەکارهێنانیان دەبردرێنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە لایەن وەزارەتی داد ڕاستاندن و پەسەندکردنیان بۆ دەکرێت.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی داد
/ بەڕێوەبەرايەتى گشتى داد
/ بەڕێوەبەرايەتى پەيوەندييە دادى و ياساييەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان
ماڵپەڕ
بەڕێوەبەرايەتى پەيوەندييە دادى و ياساييەکان / هەولێر
هەولێر / شەقامى (٦٠)مەترى / چوارڕیانى فرانسۆ میتران / ڕێگاى عەنکاوە
2245506 2245507 2245508
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت بەڵگەنامەکان ڕەسەن (اصلي) بن یان وێنەی پەسندکراوبن.
دەبێت خاوەنی بەڵگەنامەکە یان بریکارەکەی یان خزمێکی پلە سێی ئامادەبێت.
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە فەرمانگەیەکی حکومی دەرچوو بێت، پێویستە لە وەزارەت یان سەرچاوەی ئەو فەرمانگەیەی کە بەڵگەنامەکەی لێ دەرچووە پەسندکرابێت و دواتر وەرگێڕانی بۆ کرابێت.
ئەگەر بەڵگەنامەی کۆمپانیا بێت، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پەسند کرابێت. ئەو کەسەی کە بەڵگەنامەی کۆمپانیا دێنێت دەبێت کەسێکی معنی بێت بە کۆمپانیا، واتا دەبێت بەڕێوەبەری ڕێپێدراو (مدیر مفوض) یان بەڕێوەبەری کۆمپانیا (مدیر شرکة) یان پارێزەری کۆمپانیا یان هەر کەسێکی تر بێت بە مەرجێک بریکارنامەی بۆ کرا بێت.
ئەگەر بەڵگەنامەکە وەرگێڕاو بێت، دەبێت لای وەرگێڕی سوێند دراو وەرگێڕدرا بێت و دواتر لە فەرمانگەی دادنوس پەسند کرابێت.
ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچوونە واتا پارێزگاکانی (کەرکوک، موصل، بەغداد ....) لە لایەن وەزارەتی داد پەسەندکردنیان بۆ ناکرێت، بەڵام دەتوانرێت لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق لقی هەولێر پەسەند بکرێن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەی ڕەسەن و کۆپی ناسنامەی باری شارستانی یان ڕەگەزنامە یان هەر ناسنامەیەک گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بەڵگەنامەیەی کە ڕاستاندنی بۆ دەکرێت.
ئەگەر بەڵگەنامەکە تایبەت بە کۆمپانیا بوو، پشتگیری کۆمپانیاکە و پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێویستە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی دیوانی وەزارەتی داد دەکات.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەيوەندييە دادى و ياساييەکان دەکات، بە مەبەستی ناردن بۆ بەشی وردبینیکردن.
سەردانی ژووری پەیوەندییە دادی و یاساییەکان دەکات ،بە مەبەستی وردبینیکردن.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەيوەندييە دادى و ياساييەکان دەکات، بە مەبەستی پەسەندکردن.
سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی پەسندکردن تەواوبوونی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-59
دوا دەستکاری08-09-2022
Add new comment