ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە خزمەتکردن و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ئەگەری ڕوودانی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو چ مرۆیی بێت یان سروشتی.
مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکان هەر هاوڵاتییەک، کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆڕمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.
پشکنینی DNA بۆ کەیسە مەدەنییەکان هەموو مرۆڤێک ترشی ناوەکی ناسراو بە دی ئێن ئەی (DNA)، کە پێناسی بایۆلۆژیە تایبەت بە خۆی هەیە و لە کەس ناچێت جگە لە دووانەی یەک، ئەم سیفەتە بۆ ماوەییە بایلۆژیە لە دایک و باوکی بۆ ماوەتەوە،لە کاتی پشکنین ناسنامەیەکی تایبەت، کە بایۆلۆژیە بە دەستدەهێنێت، نیوەی لە دایکی و نیوەی لە باوکی دەچێت.
بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتییان بریتییە لە بڕوانامەی بێتاوانی هاوڵاتی، بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و پێدانی زانیاری لەسەر پێشینەی هاوڵاتییان بە لایەنی داواکار، بۆ مەبەستەکانی دامەزراندنی هاوڵاتییان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، سەفەرکردن بۆ دەرەوەی وڵات، هەڵگرتنی چەک یاخود ئەندامبوون لە سەندیکا پیشەییە مۆڵەتپێدراوەکان لە هەرێمی کوردستان.