پێناسە
بریتییە لە پشکنینى ترشى ناوه‌كى ناسراو به‌ دی ئێن ئه‌ى (DNA) بۆ کەسانی زیندوو یان مردوو بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کەیسە یاساییەکان لەسەر فەرمانى بەڕێز دادوەر.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی بەڕێوبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ، تێبینی: پێدانی کرێی کارگێڕی تاوەکو کاتژمێر (12:30) ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆلینەوەی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم / هەولێر
شەقامی (١٠٠)م / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین
krg.forensics@gmail.com

07503103608
مەرجەکان
پێویستە داواكار و داوالێكراو (خزمەتخواز) خۆیان ئامادە بن بۆ پشکنین.
پێوستە داواكار و داوالێكراو (خزمەتخواز) خۆیان ئامادە بن بۆ پشکنین.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت وێنەی ڕەسەن لەگەڵ فۆتۆکۆپی رەنگاوڕەنگ.
ماوەی پێویست
(٧) حەوت ڕۆژ تاکو (٢١) بیست و یەک ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی بەیانی ژمارە (١١) ی ساڵی (٢٠٢٤) کرێی کارگێڕی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەڵگەکانی تاوان:
- بۆ کەسوکاری پلەیەکی شەهیدانی سەنگەر، بەبێ بەرامبەرە.
- بڕی (١٥٠,٠٠٠) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ر كه‌سێك.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمه‌تخواز سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆلینه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى تاوانى هه‌رێم ده‌كات.
سه‌ردانى تاقیگه‌ی بایۆلۆجى ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌.
سه‌ردانى به‌شى ژمێریارى ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى پێدانى بڕى پارەی دیاریكراو.
پاشان دەچێتەوە بەشی تاقیگه‌ی بایۆلۆجى بۆ وه‌رگرتنى نموونه‌ (سامپل) له‌ تاقیگه‌ى بایۆلۆجی.
دواتر سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات بەمەبەستی واژۆکردن لەسەر بەڵگەنامەکە.
پاشان دەچێتە ژووری دەرچوون (الصادرة) بەمەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە بەڵگەنامەکە.
دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە، خزمەتخواز بە رێگای مۆبایل پەیوەندی پێوە دەکرێت بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری ناوخۆ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOI-27
بابەت
دوا دەستکاری
17-02-2026