پشکنینى چەک بریتییە لە پشکنینى چەک بۆ مەبەستی دەرهێنانى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک، و نوێکردنەوەى مۆڵەتى هەبوون یان هەڵگرتنی چەک. هەروەها پشکنینى چەکى تاوانپێکراو لەسەر بڕیارى بەڕێز دادوەر یان سەرۆکى ئەنجومەنى لێکۆڵینەوە.
پشکنینى ترشى ناوهكى دی ئێن ئهى (DNA) بریتییە لە پشکنینى ترشى ناوهكى ناسراو به دی ئێن ئهى (DNA) بۆ کەسانی زیندوو یان مردوو بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کەیسە یاساییەکان لەسەر فەرمانى بەڕێز دادوەر.
بڕوانامەی بێتاوانی ( شهادة عدم المحکومیة ) بریتییە لە بەڵگەنامەیەکی فەرمی یاسایی، کە تۆماری پێشینە و رابردووی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێشینە و سزادانی یاسایی، لەخۆ دەگرێت. بەکار دێت بۆ مەبەستی یاسایی و دادگایی، دامەزراندن لە کەرتی گشتی و تایبەت، وەرگرتنی ڤیزە و سەفەرکردن، کارکردن، خوێندن، یان هەر مەبەستێکی دیکە. ئەم بەڵگەنامەیە لەسەر داوای دادگاکان، فەرمانگە حکومییەکان و ناحکومییەکان، خودی هاوڵاتی یان نیشتەجێی بیانی، پێشکەش دەکرێت.