پێناسە
هەر هاوڵاتییەک، کە بەڵگەنامەکانیان لێ ون دەبێت سەردانى بنکەى پۆلیسى ونبووەکان دەکات، بۆ مامەڵەى بە دەستهێنانەوەى بەڵگەنامە ونبووەکانیان وەک (ڕەگەزنامەى عێراقى، پێناسى بارى شارستانى، فۆڕمى خۆراک، مۆڵەتى شۆفێرى، ساڵانەى ئۆتۆمبێل، پێناسى سەربازى، پێناسى فەرمانبەران، یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیتر) جــگە لە پاسپۆرتى عێراقى.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

بنکەکانی پۆلیسی ونبووەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بنکەى پۆلیسى ونبووەکان / هەولێر
شەقامی (٤٠)م گوڵان / گەڕەکی کانی / بەرامبەر بانکی جیهان
بنکەى پۆلیسى ونبووەکان / سلێمانی
سلێمانی/ ناوەندى شار / پشت دادگاى کۆن
ئیمەیل/ wnbu.Slemani@gmail.com
0533194011
مەرجەکان
پێویستە خزمەتخواز خۆی ئامادەبێت یاخود ئەگەر کەسێک لە ڕێگەى بریکارەوە مامەڵەکەی پێشکەش کرد پێویستە بریکارنامەی یاسایی و پێناسى هەردوولاى پێبێت، ئەگەر تەمەنی لە خوار هەژدە (١٨) ساڵ بێت پێویستە دایک یان باوکی ئامادە بێت.
کەسى سەرباز پێویستە پشتگیرى شوێنی کارکردنی پێبێت بۆ داواکردنی ئەو خزمەتە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود یەکێک لە (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، پاسپۆرت).
بۆ کەسانى بیانى پاسپۆرت یاخود بەڵگەنامەیەک پێشکەشبکات، کە بیسەلمێنی خەڵکی کام وڵاتە.
نووسراوی شوێنی کارکردن، ئەگەر خزمەتخواز لە سلکی سەربازی بێت.
ماوەی پێویست
سی (٣٠) خولەک یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی ونبوەکان دەکات.
سەردانی هۆڵی پێشوازی (پرسگە) دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی داواکاری.
سەردانی ئەفسەری بنکە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی واژۆ لەسەر داواکارییەکە.
سەردانی ژووری لێکۆڵەر دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکەی و وەرگرتنی وتەی خزمەتخواز.
سەردانی دادوەری لێکۆلینەوە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر.
سەردانی ژووری لێکۆڵەر دەکات، بە مەبەستی ئامادەکردنی نووسراوی ونبوو.
سەردانی ژووری ئەفسەری بنکە دەکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر نووسراوەکە.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرکردە بە نووسراوەکە و تەواوبوونی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOI-68
بابەت
دوا دەستکاری
19-05-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان