پەسەندکردنی ئەو بەڵگەنامانەی لە هەرێم کوردستان دەرچوون و لە دەرەوەی وڵات بەکاردەهێنرێن، لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

پێناسە
بریتییە لە جەختکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاستی و دروستی دەرچوونی بەڵگەنامەکان بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی، بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە لایەن هاوڵاتیان و کەرتی تایبەتەوە لە دەرەوەی وڵات.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە لایەن نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە ڕێکخرابێت پێویستە ئەم مەرجانە لە خۆ بگرێت:
• تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی ڕێکخستنی بەڵگەنامەکەى لەخۆگرتبێت.
• بەڵگەنامەکان وێنەى ڕەسەن بن.
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە لایەن نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە پەسەندکرابێت پێویستە ئەم مەرجانە لە خۆ بگرێت:
• تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکەى لەخۆگرتبێت.
• مۆرى ڕەسەنی نوێنەرایەتی و واژۆی زیندووی نوێنەر یاخود کەسی ڕێپێدراوی نوێنەرایەتی لە سەر بێت.
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە لایەن باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق لە دەرەوە ڕێکخرابێت یان پەسەندکرابێت پێویستە ئەم مەرجانە لە خۆ بگرێت:
• لە لایەن وەزارەتی دەرەوەى عێراقی فیدراڵ پەسەندکرابێت.
• بەڵگەنامەکان وێنەى ڕەسەن بن.
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە لایەن نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی بیانی لە هەرێم ڕێکخرابێت یان پەسەندکرابێت پێویستە ئەم مەرجانە لە خۆ بگرێت:
• پێویستە بەڵگەنامەکە مۆرى ڕەسەنی لایەنی دەرکەر و واژۆی زیندووی بەرپرس یاخود کەسی ڕێپێدراوی لە سەر بێت.
ئەگەر بەڵگەنامەکە لە لایەن دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابێت پێویستە ئەم مەرجانە لە خۆ بگرێت:
• تەواوی ڕێکارە یاساییەکانی ڕێکخستنی بەڵگەنامەکەى لەخۆگرتبێت.
• لە لایەن وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کارى پەسەندکردنی بۆ ئەنجامدرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بریکارنامە.
ناسنامەى باری کەسی یان ڕەگەزنامە یان کارتی نیشتمانی.
ناسنامەى پارێزەری یان هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە کەسەکانی پێ بناسرێت.
ماوەی پێویست
بیست (٢٠) خولەک.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات، لە لایەن ڕێپێدراوانی بەشی پەسەندکردنەوە مەمەڵەکەی لێ وەردەگیرێت.
دواتر لە لایەن ڕێپێدراوانی بەشی پەسەندکردنەوە بەدواداچوون لە مامەڵەکە دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکان.
دانەوەی بەڵگەنامە پەسەندکراوەکان بە هاوڵاتیان لە لایەن کارمەندی تایبەتمەند لە بەشی پەسەندکردن.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
DFR-13
بابەت
دوا دەستکاری25-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.