نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگە ناحکومییەکان

پێناسە
بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگەی ناحکومی، بەپێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتییان بۆ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (مۆڵەتی کردنەوەی دایەنگەی ناحكومی)

کاتی کارکردن
لە (٨:٣٠)ی بەیانی تا (٢:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەولێر
هەولێر/ سەیداوە / (٦٠)م / تەنیشت بنكەی تەندورستی شەهیدان / بەرامبەر نەخوشخانەی پار

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ سلێمانی
سلێمانی / گردی جۆگە / پشت پاركی دایک
daianga2020@gmail.com
0533232390
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ دهۆک
دهۆک / ڕێگای گشتى یا چاڤدێرى و گەشەپێدانا جڤاکى ل دهوکێ مالطا دایک
gdesd_duhok@yahoo.com
07508505575
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ گەرمیان
گەرمیان / گه‌ڕەكی مامۆستایان / ته‌نیشت قوتابخانه‌ی هاوكاری تێکه‌ڵ
plan.garmian@gmail.com
07702496399
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی/ هەڵەبجە
هەڵەبجە / دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هەڵەبجە
مەرجەکان
عێراقی بێت و ناسنامەی هەبێت.
ئەگەر بیانی بێت، پاسپۆڕت و کارتی نشینگەی هەبێت.
هیچ تاوانێكی نەكردبێت.
ڕەزامەندی دەزگای تەندروستی هەبێت.
دوای دوو (٢) ساڵ پێویستە نوێبکرێتەوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پێشکەشکردنی داواکاری لە لایەن خاوەنی دایەنگە، و وەرگرتنی کۆپییەک لە فەرمانی مۆڵەتی دایەنگە.
یەک (١) وێنەی خاوەن مۆڵەت.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی سیستەمی دایەنگەكان ژمارە (٧) ساڵی ٢٠١٣ ماددەی سێیەم:
بەپێی پەیڕەوی ژمارە (١٧)ی ساڵی ٢٠٢٢، ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٣ی هەموارکردنەوەی سێیەمی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٥ تایبەت بە دایەنگەکان بڕی:
(١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر دایەنگەیەکی ناحکومی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بەشی دایەنگەكان.
ڕەزامەندی داواکارییەکە دەدرێتە بەشی دایەنگەکان و بەڕێوەبەری گشتی.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی بڕینی پسوولە.
فەرمانی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بۆ دەردەچێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOLSA-24
دوا دەستکاری21-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.