خزمەتکردنی ئەو بەساڵاچووانەی کە بێ سەرپەرشتن (خانەی بە ساڵاچووان)

پێناسە
لە خانەکانی بەساڵاچووان خزمەت بە هاووڵاتییانی بەساڵاچووی بێ سەرپەرشت دەکرێت.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / خانەی بەساڵاچووان

کاتی کارکردن
(٢٤) کاتژمێر کراوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / هەولێر
هەولێر / گەڕەكی نەوروز / نزیک ناوچەی فەرمانبەران / بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / بەكرەجۆ
0533160442
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / دهۆک
دهۆک / گرێ باصێ / بەرامبەر هولا محمد عارفێ جزیرى
07514406028
مەرجەکان
پێویستە عێراقی بێت و دانیشتوی هەرێمی کوردستان بێت.
بۆ پیاوان تەمەنیان لە (٦٠) شەست ساڵ كەمتر نەبێت، بۆ ئافرەتان تەمەنیان لە (٥٥) پەنجا و پێنج ساڵ كەمتر نەبێت.
نابێت هیچ نەخوشییەكی گواستراوەی هەبێت.
نەتوانێت خزمەتی خۆی بكات، لە بەشی پەككەوتە وەردەگیرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی.
ڕەگەزنامە.
(١) یەک وێنە.
بەڵێننامەی دادگا.
كارتی نەبوونی نەخۆشی گواستراوە لە لایەن لێژنەی پزشكی بۆی بكرێت.
ماوەی پێویست
(١) یەک ڕۆژ بۆ (٢) دوو ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكەشكردنی داواكاری بە كارگێڕیی خانەی بەساڵاچووان.
بە هەبوونی مەرجەكانی وەرگرتن، لە خانە وەردەگیرێت.
وەرگرتنی خزمەتگوزارییەكە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-15
دوا دەستکاری24-04-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.