پێناسە
ئەو خێزانەیە منداڵێک بەخێو دەكات كە لە ڕووی بایەلۆجییەوە منداڵی خۆی نییە، بەڵام ئەركی پاراستن و چاودێری و پەروەردەكردنی جێگرەوەی دەگرێتە ئەستۆ، (پێكدێت لە پیاو و ژن، یاخود ژن بە تەنها ئەگەر جیا بووبێتەوە، یان بێوەژن، بە مەرجێک خاوەنی شیاویی یاسایی تەواوبن).
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی / بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / خێزانی جێگرەوە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٢:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی / سلێمانی
سلێمانی / بەکرەجۆ
ئیمەیڵ:- muhammad.ali-FCD@outlook.com
0533160079
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
عێراقی بن و دانیشتووی هەرێم بن.
ناسراوبن بە ڕابردوو و خوڕەوشتی باش.
ئەندامانی خێزانی جێگرەوە، نەخۆشیی گواستراوەیان نەبێت بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی پزیشكیی فەرمی، كە لە لایەن لیژنەیەكی پزیشكی تایبەتمەند و باوەڕپێكراو دەرچووبێت.
توانای بەخێوكردنی منداڵ و دابینكردنی خزمەتی چاودێریی جێگرەوەی هەبێت بە نیازپاكی.
توانای دابینكردنی ماڵی گونجاوی هەبێت لە ڕووی دەروونی و تەندروستی و كۆمەڵایەتی و بە تەواوی پێداویستییەكانیانەوە.
دەبێت تەمەنی ژن و مێرد، یان ژن ئەگەر بە تەنها بوو، لە (٢٥) بیست و پێنج ساڵ زیاتر بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواكاریی واژۆكراو لە لایەن ژن و مێرد بە یەكەوە ، ئەگەر هەردووكیان لە ژیاندابن یان ئەوەی كە مافی پێشكەشكردنی هەیە.
ڕەگەزنامەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی و كارتی زانیاری، یان كارتی نیشتمانی.
ڕاپۆرتی پزیشكی دەرچوو بێت لە لایەنێكی پزیشكی پسپۆڕ و باوەڕ پێكراو.
نوسراوی پشتگیری ئاسایش.
بەڵگەنامەی بێتاوانی.
بڕوانامەی دەرچوونی پێشكەشكاری داواكە لە خولێكی تایبەت سەبارەت بە چۆنێتی بەخێوكردنی منداڵە پێسپێردراوەكە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٤) چوار مانگ بۆ (٦) شەش مانگ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات، بە مەبەستی ناو نووسین.
پێشکەشکاری
پاشان ئەم فۆرمانە پڕ دەکرێنەوە:
- (فۆرمی ئەو شتانەی دەبێت ڕەچاو بکرێت) لە لایەن توێژەری سەرەکییەوە پڕ دەکرێتەوە لە هۆبە.
- پاشان خێزانەکە فۆرمی (پاکانەی تاوانکاری) و فۆرمی (پرسیار نامەیەکی پزیشکی نهێنی - پاکانە) لە ماڵەوە خۆیان پڕی دەکەنەوە.
- دوای هێنانەوەی فۆرمی پاکانەی تاوانکاری و پاکانەی پزیشکی بە پڕکراوەیی (زانیاری ڕاستەقینە) پڕ دەکرێتەوە بۆ خێزانەکە لە هۆبە.
دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغانە نوسراو دەکرێت بۆ ئەم لایەنانە (بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، لیژنەی پزیشکی هەمیشەیی، تاقیگەی مەرکەزی بۆ پشکنینی ڤایرۆسی، ئاسایش، نزیکترین بنکەی پۆلیس لە ماڵی داواکارەکان).
دوای گەڕانەوەی نوسراوی وەڵامی سەرجەم نوسراوەکان پاشان فۆرمی (ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن ١- بەشی ٢- زانیاری وەسفی) لە ماڵی داواکارەکان لە لایەن توێژەری سەرەکییەوە پڕ دەکرێتەوە بۆ هەر یەکێکیان.
لە یەکەم سەردانی پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاری وەسفی (تحلیلي)، توێژەری سەرەکی فۆرمی لیستی وردبینی سەلامەتی و تەندروستی پڕ دەکاتەوە، پاش چەند سەردانێکی تر، فۆرمی وەسفی (تحلیلي) کۆتایی دێت.
پاشان کاری توێژەری سەرەکی دەست پێدەکات بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی نهێنی خێزانەکە و پێشکەشکردنی بە لیژنەی پەسندکاری، بە مەبەستی پەسندکردنی خێزانەکە.
پاشان پڕکردنەوەی فۆرمی پشتگیری کاران بۆ (٦) شەش کەسی نزیکیان کە لە لایەن توێژەری سەرەکییەوە ئەنجام دەدرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOLSA-09
دوا دەستکاری24-04-2022

Add new comment