خزمەتگوزاریی چاندنی مۆخی ئێسک لە ناوەوەی هەرێم (Bone Marrow transplant) بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە کە پێویستییانە.
ئەنجامدانی نەشتەرگەری (لە دەرەوەی هەرێم) ئەنجامدانی هەموو ئەو نەشتەرگەریانەیە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، کە نەشتەرگەرییەکانیان لە ناوەوەی هەرێم ئەنجام نادرێت، لە ڕێگای کۆمپانیای تایبەت بە خزمەتگوزاریی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن کە وڵاتی تورکیا و هیندستانن.
چارەسەری بە تیشک (لە دەرەوەی هەرێم) بریتییە لە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لەڕێگەی ئەنجامدانی تیشک (Radioactive iodine, Gamma Knife, Syberknife).
دابینکردنی دەرمانی بەردەست نەبوو لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکان دابینکردنی ئەو دەرمانە دەگمەنانەیە، کە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە بەردەست نین.
خزمەتگوزاری (Pet Ct scan) بریتییە لە ئەنجامدانی تیشک بە ئامێری (Pet Ct scan) بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.
تەندروستی دەروونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی، بۆ کەسانى تووشبوو به کێشەی دەروونی، لە شێوازی چارەسەری و ڕاوێژکاری.
گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە بریکارێک بۆ بریکارێکی تر بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتی لە لای بریکارێکەوە بۆ لای بریکارێکی تر بە ڕەزامەندی هاوڵاتییەکە.
گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان لە پسوولەی خۆراک بریتییە لە گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان بۆ کەسێکی تری ئەندامی هەمان خێزان، لە کاتێکدا سەرۆک خێزان کۆچی دوایی (وەفاتی) کردبێت یاخود گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردبێت.
گواستنەوەی پسوولەی خۆراک لە شارێک بۆ شارێکی تر بریتییە لە گواستنەوەی پسوولەی خۆراکی هاوڵاتیان لە نێوان پارێزگاکان یاخود شارەکان. بەپێی خواستی خزمەتخواز بە دەستدەهێنرێت.
پشکنینی (ئــاو - خاك ) بریتییە لە پشكنینی (ئــاو - خاك) لە پڕۆژەکان و گەڕەگ و شار و شاروچەکان لە ڕووی كیمیایی و بایلۆجیی و فیزیایی.