پێناسە
ئەنجامدانی هەموو ئەو نەشتەگەریانەیە بۆ توشبووانی شێرپەنجە کە نەشتەرگەرییەکانیان لە ناوەوەی هەرێم ئەنجام نادرێت، لە ڕێگای کۆمپانیای تایبەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن کە وڵاتی تورکیا و هیندستانن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / سندوقی کۆمەک بۆ شێرپەنجە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

نانیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- سندوقی کۆمەک بۆ توشبوانی شێرپەنجە

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
هەولێر
نەخۆشخانەی نانەکەلی
سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا
دهۆک
نەخۆشخانەی هێڤی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
کۆنووسی لێژنەی پزیشکی و نوسراوی نەخۆشخانە یان سەنتەری چارەسەکردنی شێرپەنجە.
هاوەڵی گەشتکردن (مرافق) بۆ نەخۆش.
ئامادەبوونی خزمەتخواز لە بەردەم لیژنەی پزیشکی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
پاسپۆرتی هەریەکە لە خزمەتخواز و هاوەڵەکەی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک بۆ (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانە یان سەنتەرەکانی شێرپەنجە یان نۆرینگەی تایبەتی پزیشکی پسپۆڕ دەکات لە پارێزگاکان بە پێی سنوری جوگرافی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاپۆرتی پزیشکی لە پێویستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە یان سەنتەرە شێرپەنجەییەکان لە پارێزگاکان بە پێی سنوری جوگرافی، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
سەردانیکردنی لیژنەی پزیشکی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و پشکنین.
سەردانیکردنی بەشی کارگێڕی، بە مەبەستی پێدانی نوسراو بۆ سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
سەردانیکردنی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە لە دیوانی وەزارەت.
بەشی هاتوو و دەرچوی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری جێبەجێکار، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکی سندوق.
سەردانیکردنی بەشی کارگێڕی سندوق، بە مەبەستی ناردنی نوسراوەکە بۆ کۆمپانیای تایبەتمەند.
خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ئاگادار دەکرێتەوە لە کات و شوێنی گەشتەکەی لە لایەن کۆمپانیای تایبەتمەند.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-29
دوا دەستکاری25-07-2022

Add new comment