مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی |
پێدانی نوسراوی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکییە بۆ کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
|
کوتانی منداڵان |
پێدانی ڤاکسینە بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی یەک ڕۆژی تا شەش ساڵی. |
خزمەتگوزاری نەخۆشییە درێژخایەنەکان |
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەرمانە بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوونە، وەک (شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە). |
تۆمارکردنی کارگەکانی دەرمان لە (KMCA) |
تۆمارکردنی کارگەکانی بەرهەمهێنەری دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA) کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدراڵ تۆمارنەکراوە. |
بڕوانامەی لە دایک بوون |
بەڵگەنامەی فەرمی لەدایکبوونە بۆ هەر منداڵێکی تازە لە دایک بوو. |
تۆمارکردنی دەرمان |
تۆمارکردنی دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA) کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدراڵ تۆمارکراوە.
|
بەدەستهێنانی ڕاپۆڕتی لیژنەی پزیشکی (پشکنینی چاو بۆ مۆڵەتی شۆفێری) |
پشکنینی جەستەیی و دەروونی هاوڵاتییە، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی. |
بڕوانامەی مردن |
پێدانی بڕوانامەی مردووانە بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کەسی کۆچکردوو لەلایەن کەسوکارەکەی. |
پێدانی مۆڵەتی فرۆشتنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە کۆمپانیا و کارگەکان |
پێدانی مۆڵەتی فرۆشتن و بازرگانیکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکییە، بۆ ئەو کۆمپانیا و کارگانەی لە وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتیان هەیە لە هەرێمی کوردستان. |
تۆمارکردنی کارگەی تۆمارکراو لە وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدراڵ |
تۆمارکردنی کارگەی بەرهەمهێنەری دەرمانە لە بەڕێوەبەرایەتی (KMCA)، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقی فیدراڵ تۆمارکراوە.
|