پێناسە
پێدانی نوسراوی هاوردەکردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا براندەکان لەلایەن کۆمپانیا کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی
/ بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
/ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراک
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لەلایەن خودی خزمەتخواز ئەنجام نەدرا.
چێشتخانەو، کافتریا و براندەکان پێویستە تۆمارکراو بێت لەوەزارەتی تەندروستی.
نوسینی سەر بەهەمەکە پێویستە بە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پسولەی کڕین(Invoice) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
لیستی بەرهەمەکان(Packing list) ی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی تەندروستی وڵاتی بەرهەمهێن.
بەڵگەنامەی شیکاری(شهادة تحلیل)ی وڵاتی بەرهەمهێن .
بەڵگەنامەی سەرچاوە (شهادة المنشاء) کە ڕاستێندراو بێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی وڵاتی بەرهەمهێن.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) تاکو (٣) ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی هامشکردنی داواکاریەکە.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی وردبینیکردن لە بەڵگەنامەکان.
بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردن.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی چاپککردنی نوسراوی ڕێگەپێدان.
بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردنی نوسراوەکە.
بەرێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ئارستەکردنی نوسراوەکە.
نوسینگەی تایبەتی وەزیر، بە مەبەستی ڕەزامەندی کۆتایی.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نوسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-17
دوا دەستکاری13-03-2022
Add new comment