خۆ تۆمارکردن بۆ هاوردنی خواردن و خواردنەوە بۆ چێشتخانە و کافتریا بڕاندەکان

پێناسە
تۆمارکردنی چێشتخانە و کافتریا براندەکانە، بە مەبەستی پێدانی نوسراوی هاوردن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی تەندروستی- بەرێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک-بەشی چاودێری خۆراک

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
وەرزارەتی تەندروستی/ دیوانی وەزارەت
مەرجەکان
بریکارنامە، ئەگەر مامەڵەکە لە لایەن خودی خزمەتخواز ئەنجام نەدرا.
مۆڵەتی تەندروستی چێشتخانە یان کافتریا لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.
پێویستە ئەم براندە بە لایەنی کەم لە (٣) سێ وڵات بوونی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
گرێبەستی نێوان لقی خۆیان و لقی سەرەکی، پشتڕاست بکرێتەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە.
بەڵێننامە.
ماوەی پێویست
(١) یەک بۆ (٢) دوو ڕۆژی کارکردن.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی و خۆراک لە دیوانی وەزارەت دەکات.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی داواکاری.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی وردبینیکردن لە داواکارییەکەی.
بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردن.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
بەشی چاودێری خۆراک، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە.
بەڕێوەبەری پاراستنی و تەندروستی و خۆراک، بە مەبەستی هامشکردنی بەڵێننامە.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، بە مەبەستی ئاراستەکردنی بەڵێننامەکە.
بەشی یاسایی، بە مەبەستی پەسەندکردنی بەڵێننامە.
بەشی چاوردێری و سەلامەتی خۆراک، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی فۆرم و تۆمارکردنی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-11
دوا دەستکاری24-07-2022

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.