وەزارەتی تەندروستی

پێدانی بڕوانامەی تەندروستیی نێودەوڵەتییە بەو هاوڵاتییانەی ناوخۆ کە بە مەبەستی خوێندن، نیشتەجێبوون یاخود هەر مەبەستێکی تر سەردانی وڵاتانی بیانی دەکەن. ئەم بڕوانامەیە بۆ ماوەی شەش (٦) مانگ بەکار دەهێنرێت.
پێشکەشکردنی هۆشیاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی کارکردن و مانەوە لە کوردستان، دوای پێدانی کارتی نشینگە (اقامة) یاخود نوێکردنەوەی کارتی نشینگەی (اقامة).
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن و چارەسەر بۆ منداڵان دوای لەدایکبوون تا تەمەنی پێنج (٥) ساڵی.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتییان بێ جیاوازى وه‌ک چاودێری دایک، چاودێری منداڵ، بەرنامەی کوتان، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و پێدانی چارەسەری. ئەگەر نەتوانرا چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشبکرێت، ئەوا نەخۆشەکە بۆ چارەسەری دووەمی (احالە) ڕەوانە دەکرێت.