داواکاری هاوڵاتییانە بۆ پشکنینی تاقیگەیی کیمیای و فیزیای و بایۆلۆژی بۆ نموونەکانی خۆراک و خواردنەوە و ئاو، بە مەبەستی دڵنیابوون لە شیاوی بەرهەمە خۆماڵییەکان یان هاوردەکراوەکان پێش بەکارهێنانیان.
وەزارەتی تەندروستی
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە، کە پێویستە لە دەرەوەی وڵات بۆیان ئەنجامبدرێت.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی ماددە (Non-Sterile)ـەکان بۆ کارگە ناوخۆیی و کۆمپانیاکان، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەی دەکەن.
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستییە لە کاتی داخستنی شوێنی کار یان گۆڕینی جۆرەکەی.
ئەنجامدانی نەشتەرگەری پڕۆسەی چاندنی مۆخی ئێسکە، بۆ نەخۆشانی تووشبووی تالاسیمیا، کە پێویستە لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەرییەکەیان بۆ ئەنجامبدرێت.
بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی لوولپێچ (زرع قوقعە)، بۆ منداڵانی نابیستی زگماکی.
دابینکردنی ئەو دەرمانە دەگمەنانەیە، کە لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی شێرپەنجە بەردەست نین.
تۆمارکردنی هەر کۆمپانیا یان کارگە یان بازرگانێکە بە مەبەستی هاوردەکردنی خواردنەوەی کهولی یان کەرەستەی سەرەتایی دروستکردنەکەی.
پێدانی نووسراوی هاوردەکردنی دەرمانی گیایی، تەواوکەری خۆراکی و ماددە (Sterile)ەکانە بۆ کارگە ناوخۆییەکان و کۆمپانیا، کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هاوردەی دەکەن.
بریتییە لە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لەڕێگەی ئەنجامدانی تیشک (Radioactive iodine, Gamma Knife, Syberknife).