پێناسە
بۆ پشکنينى خوێنی ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی نەخۆشی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە داواکار بەڵگەنامە و نوسراوى دادگايان پێبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئە گەر هاوڵاتی هەرێمی کوردستان یان عێراقی بێت ڕەگەزنامەى عێراقى و ناسنامەى بارى شارستانى.
(٢) دوو وێنەى ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌ هه‌ریەک لە ژنەکە و پیاوەکەی پێویستە.
بۆ بیانیەکان کۆپیەکی پاسپۆرت پێویستە بخەنەڕوو.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بڕی(٤٥،٠٠٠) چل و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی دادگا دەکەن.
لە ڕێگای دادگاوە بە نوسراوێک ڕەوانەی ئەو بنکە تەندروستییە دەکرێن کە خزمەتەکەی تێدا پێشکەش دەکرێت.
ژووری تۆمار، بۆ تۆماری ناو و زانینی ژمارەی سەردانیان.
فایلی بۆ دەکرێت وە بڕی (٤٥،٠٠٠) چل و پێنج هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، بە نوسراوێک کە هاوپێچکراوە.
ژووری تاقیگە خوێنی لێ وەردەگرێت بۆ پشکنین و پسولەیەکی پێ دەدەن بۆ کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەی.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-59
دوا دەستکاری17-07-2022

Add new comment