پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆ پشکنينى خوێنی ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی نەخۆشی.
کوتانی مند‌اڵان پێدانی ڤاکسینە بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی (١) یەک ڕۆژی تا (٦) شەش ساڵی.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی پێدانی مۆڵەتی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، وەک (شوێنە گشتییەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنەکانی خواردن و خواردنەوە، هۆڵەکانی…
خزمەتگوزاری نەخۆشییە درێژخایەنەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دەرمانە بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوونە، وەک (شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە).
کوتانی ئافرەتان پێدانی ڤاکسین، دژە نەخۆشیی دەردەکۆپان (گەزاز) بەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان (١٥-٤٩) ساڵە. بۆ پاراستنی ئافرەتان و کۆرپەلەکانیان لە کاتی دووگیانیی.
چاودێری دایک پێشکەشکردنی هۆشیاری تەندروستی بۆ ئافرەتان پێش دووگیانیی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئافرەتان لە کاتی دووگیانی و دوای منداڵبوون.
هاوکاری و چارەسەرکردنی نەخۆشی بۆ وارسی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان و خودی زیندانیانی سیاسی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان (دایک، باوک، هاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک، برا) و زیندانی کراو و گیراوی سیاسی (ئەوەی منحەی مانگانە وەردەگرێت) لە کرێی پشکنین، چارەسەرکردن و نەشتەرگەری لە…
چاودێری منداڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن و چارەسەری بۆ منداڵان دوای لە دایکبوون تا تەمەنی (٥) پێنج ساڵی.
چارەسەری یەکەمی لە بنکە تەندروستییەکان پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تەواوی هاوڵاتیان بێ جیاوازى وه‌ک چاودێری دایک، چاودێری منداڵ، بەرنامەی کوتان، دەست نیشانکردنی نەخۆشی و پێدانی چارەسەری. ئەگەر نەتوانرا…
دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر، پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک.