پێناسە
ئه‌نجامدانى پشکنین بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان (ڤایرۆسی ئایدز ، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C، مەلاریا، بەلهاریزیا) بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی کارکردن و مانەوە لە کوردستان، داوای پێدانی کارتی نشینگە (اقامە) یاخود نوێکردنەوەی کارتی نشینگەی (اقامە).
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی تەندروستی / بەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
شاندکراو بێت و بێتە ناو هەرێمی کوردستان و زیاتر لە (١٠) دە ڕۆژ بمێنێتەوە.
جۆری پشکنینەکان دەگۆردرێت بە گوێرەی ئەو وڵاتەی کە شاندکراوە بیانییەکە لێوەی دێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ بیانیان (کرێکار یان فارمانبەر):
نوسراوی نشینگە دەهێنیت بۆ ئەنجامدانی پشکنین.
پاسپۆرت، بۆ دڵنیابوون لە خودی کەسەکە ئایا ئەو کەسەیە کە پشکنینی بۆ دەکرێت.
ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ دڵنیابوون لە خودی کەسەکە و زانیارییەکانی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- بڕی (٣١،٥٠٠) سی و یەک هەزار و پێنج سەد دینار بۆ (ڤایرۆسی ئایدز ، هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری B و C).
- بڕی (١،٠٠٠) یەک هەزار دینار بۆ پشکنینی بەلهاریزیا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
هەر هاوڵاتییەکی بیانی بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون لە کوردستان بمێنێتەوە پێویستە سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نیشنگەی ئەو شارە بکات کە لێی نیشتەجێیە، بە مەبەستی وەرگرتنی کارتی نشینگە.
لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە ناوی تۆمار دەکرێت بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوەکەی دەچێتە تاقیگەی تەندروستی گشتی، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینەکان بۆی.
لە تاقیگەی تەندروستی گشتی سەردانی ژووری داتا و زانیاری دەکات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە هەبوونی ناوی خزمەتخواز و تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانی ژووری تاقیگە، بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی خوێن.
دوای وەرگرتنی خوێن، خزمەتخواز مامەڵەکەی لە تاقیگەی تەندروستی گشتی بە کۆتا دێت و، دوای (٢) دوو ڕۆژ ئەنجامی پشکنینەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەچێتەوە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-51
 
دوا دەستکاری19-07-2022

Add new comment