کوتانی ئافرەتان پێدانی ڤاکسین، دژە نەخۆشیی دەردە کۆپان (گەزاز) بەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان (١٥-٤٩) ساڵە. بۆ پاراستنی ئافرەتان و کۆرپەلەکانیان لە کاتی دووگیانی.
کوتانی منداڵان پێدانی ڤاکسین بە منداڵان دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان لە تەمەنی یەک (١) ڕۆژی تا شەش (٦) ساڵی.
هاوکاری و چارەسەرکردنی نەخۆشی بۆ وارسی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان و خودی زیندانیانی سیاسی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان (دایک، باوک، هاوسەر، کچ، کوڕ، خوشک، برا) و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی (ئەوەی منحەی مانگانە وەردەگرێت) لە کرێی پشکنین، چارەسەرکردن و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی حکومی لە ناو هەرێمدا دەبەخشرێن.
چارەسەرکردنی نەخوشییەکان و پاراستنی سامانی ئاژەڵ و پاراستنی تەندروستی گشتی و ڤێتیرنەری و سەلامەتی خۆراک و پاراستنی کۆنترۆڵکردن و بنبڕکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و دابینکردنى بەرهەمى گۆشت و شیرەمەنى تەندروست بۆ مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان.
دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر، پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکانى ئاژەڵ و پەلەوەر و پاراستنى تەندروستى گشتى و ڤێتێرنەرى و سەلامەتى خۆراک.