کوتانی ئافرەتان

پێناسە
پێدانی ڤاکسین، دژە نەخۆشیی دەردە کۆپان (گەزاز) بەو ئافرەتانەی تەمەنیان لە نێوان (١٥-٤٩) ساڵە. بۆ پاراستنی ئافرەتان و کۆرپەلەکانیان لە کاتی دووگیانی.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
ئافره‌ته‌که‌ له‌ ته‌مه‌نى زايه‌ند (١٥-٤٩) ساڵى بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ئەگەر کچێک مارەیبڕابێت لە ڕێگای دادگاوە، دەچێتە بنکەی تەندروستی بۆ وەرگرتنی ماکوتە (ژەمی یەکەم).
ئەگەر کچێک بچێت بۆ وەرگرتنی ماکوتە بە بێ هۆکار، هیچ بەڵگەنامەیەک پێویست نییە، بەڵام بۆ وەرگرتنی ژەمەکانی دواتر، دەبێت کارتی کوتانی لابێت.
ئەگەر دووگیان بێت، لە کاتی کردنەوەی فایلی دووگیانی، ژەمی یەکەمی پێ دەدرێت و پێویست بە ناسنامه‌ى خۆى و هاوسه‌ره‌که‌ى هەیە.
ماوەی پێویست
لە هەمان ڕۆژدا ئەم خزمەتە بە دەستدەهێنرێت.
تێچوو
بێبەرامبەر پێشکەشدەکرێت، واتە پێویستی بە پسوولە بڕین نییە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ژووری تۆمار، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوى خزمەتخواز.
ژووری کوتان، بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOH-60
دوا دەستکاری03-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.